بۆ ناوەڕۆک بازبدە

دارولسەلام

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دارولسەلام
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ١٨٦٢
ناو بە زمانی فەرمیدَار السَّلَام
ناسناوی خەڵکSalamite
زمانی فەرمیزمانی سەواحیلی
وڵاتتانزانیا
پایتەختیتانزانیا، Tanganyika Territory، Tanganyika، Dar es Salaam Region، German East Africa
دابەشکاریی کارگێڕیDar es Salaam Region
ناوچەی کاتیUTC+03:00
پۆتانی شوێن٦°٤٨′٥٨″S ٣٩°١٦′٤٩″E
سەرۆکQ133848172
دانیشتووان٤٬٧١٥٬٠٠٠
بەرزی لە ئاستی دەریا١٢±١ مەتر
خوشکەشارەکانھامبورگ
ڕووبەر١٬٣٩٣ کیلۆمەتر چوارگۆشە
کۆدی پۆستە10000–19999
وێبگەhttp://www.dcc.go.tz/
کۆدی تەلەفۆن22
Map

دارولسەلام گەورەترین شار و ناوەندی داراییی تانزانیا و پایتەختی ھەرێمی دارولسەلامە. شارەکە لەسەر کەناری سواحیلی ھەڵکەوتووە. بە ژمارەی دانیشتووانی زیاتر لە ٧ ملیۆن کەس، دارولسەلام گەورەترین شاری ڕۆژھەڵاتی ئەفریقایە لە ڕووی ژمارەی دانیشتووانەوە و پێنجەم گەورەترین شاری ئەفریقایە. دارولسەلام وەک ناوەندێکی ئابووریی گرنگ و یەکێک لەو شارانەی کە خێراترین گەشەکردنیان لە جیھاندا ھەیە، دەمێنێتەوە.[١] شارەزایان پێشبینی دەکەن کە ژمارەی دانیشتووانی شارەکە پێش ساڵی ٢٠٣٠ لە ١٠ ملیۆن کەس تێپەڕێنێت.[٢]

شارەکە لە ناوەڕاستی سەدەی ١٩دا دامەزراوە و وەک ناوەندی سەرەکیی کارگێڕی و بازرگانیی ڕۆژھەڵاتی ئەفریقای ئەڵمانی، تانگانیکا و تانزانیا خزمەتی کردووە. بڕیاری گواستنەوەی پایتەخت بۆ دۆدۆما لە ساڵی ١٩٧٤دا درا، کە بە فەرمی لە ساڵی ١٩٩٦دا تەواو بوو.[٣]

دارولسەلام دیارترین شاری تانزانیایە لە بواری ھونەر، مۆدە، میدیا، فیلم، تەلەڤیزیۆن و داراییدا. شارەکە پایتەختی ھەرێمی ھاوسنووری دارولسەلامە، کە یەکێکە لە ٣١ ھەرێمە کارگێڕییەکەی تانزانیا و لە پێنج ناوچە پێکدێت: کینۆندۆنی لە باکوور؛ ئیلالا لە ناوەڕاست؛ ئوبونگۆ و تێمێکێ لە باشوور؛ و کیگامبۆنی لە ڕۆژھەڵات لەودیو ڕێژگەی کوراسینی.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «Where is the fastest growing city in the world?». theguardian.com. ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥. لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی ئایاری ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی ئایاری ٢٠١٧ ھێنراوە.
  2. «Dar es Salaam, Tanzania | History | Research Starters | EBSCO Research». EBSCO. ٢٠٢٤.
  3. «Dar es Salaam is growing rapidly—and its planners are struggling to keep up». Environment (بە ئینگلیزی). ٥ی نیسانی ٢٠١٩. لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی ئازاری ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی شوباتی ٢٠٢٠ ھێنراوە.