دارتس
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|
دارتس وەرزشێکی کێبڕکێییە کە تێیدا دوو یاریزان یان زیاتر بە دەستی بەتاڵ موشەکی بچووکی نوکتیژ کە بە دارت ناسراون، فڕێدەدەنە ئامانجێکی خڕ کە بە بۆردی دارت ناسراوە.[١]
خاڵەکان دەکرێت بە لێدانی ناوچە دیاریکراوەکانی بۆردەکە بەدەستبھێنرێن، ھەرچەندە بە پێچەوانەی وەرزشەکانی وەک تیروکەوان، ئەم ناوچانە بەسەرانسەری بۆردەکەدا دابەشکراون و پەیڕەوی لە بنەمای زیادبوونی خاڵەکان ناکەن بەرەو چەقی بۆردەکە. ھەرچەندە ژمارەیەک یاریی ھاوشێوە بە بەکارھێنانی بۆرد و یاسای جیاواز بوونیان ھەیە، بەڵام زاراوەی «دارتس» ئێستا ئاسایی ئاماژەیە بۆ یارییەکی ستاندارد کە دیزاینێکی دیاریکراوی بۆرد و کۆمەڵێک یاسا لەخۆدەگرێت.
دارتس ھەم وەرزشێکی فڕێدانی پیشەگەرانەیە و ھەم یارییەکی باوی مەیخانەکانە. دارتس بە شێوەیەکی باو لە دوورگە بەریتانییەکاندا دەکرێت، و وەک کات بەسەربردنێک لە سەرانسەری جیھاندا خۆشەویستە.