دادڤان یووسف

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دادڤان یوسف

لەدایکبوون (٢٠٠٠-٠٤-٠٩) ٩ی نیسانی ٢٠٠٠ (تەمەن ٢٤ ساڵ)
کوردستانی عێراق
نەتەوەعێراقی - ئەڵمانی
ناسراوە بەبازرگانی شیفرەدراو

دادڤان یوسف لەدایکبووی ٩ی نیسانی ٢٠٠٠ لە ئاویحی، عێراق، خاوەنکارێکی کوردە و خەڵکی عێراقە و لە وڵاتی سویسرا دەژی.

ژیان[دەستکاری]

یوسف لە ساڵی ٢٠٠٠ لە کوردستانی عێراق لە دایک بووە. باوکی لەناو پێشمەرگەدا بووە و پێش لەدایک بوونی یوسف لە وڵاتەکەی بەرەو سویسرا هەڵاتووە. دوای سێ ساڵ دایکی بە هەمان شێوە وڵاتی بەجێهێشتووە، لەگەڵ سێ کوڕەکەیدا. [١] لە ساڵی ٢٠٠٣ گەیشتوونەتە شاری نیوینبۆرگ لە سویسرا کە باوکی گواستبوویەوە بۆ ئەوێ. [٢] [٣] لە ساڵی ٢٠٠٤دا ئەو خێزانە پەنابەرییان پێدرا و ڕوویان لە ئیپساخ کرد. یوسف پێنج خووشکوبرای بچووکی هەیە کە لە سویسرا لەدایکبوون. [٤]

کاتێک بۆ یەکەمجار لە تەمەنی ١١ ساڵیدا ناوی بیتکۆینئ بیستبوو، یوسف هەندێک لە یارییەکانی لە گەڕەکەکەی خۆی لە ئیپساخ لە شاری بێرن فرۆشت و پارەکەی بەکارهێنا بۆ وەبەرهێنان لە بیتکۆین. ١٠ دانە بیتکۆینی بە ١٥ یۆرۆ کڕیوە و لەو کاتەوە بازرگانی بە بیتکۆین دەکات. [١]

لە ساڵی ٢٠١٢ ١٠٠٠ بیتکۆینی کڕیوە بە بڕی ١١ هەزار و ١٢٦ یۆرۆ بۆ هەر بیتکۆینێک. لە ساڵی ٢٠١٦ بۆ یەکەمجار وەبەرهێنانی لە کۆمپانیای Ethereum کردووە و ١٦ هەزار دانەی بە ١٣٤ هەزار یۆرۆ کڕیوە [٤]

دامەزراوەی دۆهرنی (Dohrnii) لە شاری تزوگ دامەزراندووە کە سەرپەرشتی پەرەپێدانی نەرمەکاڵاکانی دراوی کریپتۆ دەکات.[٥] هەروەها لە مانگی ئازاری ٢٠٢١دا دراوی کریپتۆی خۆی بەناوی Dohrnii ناساندووە.[٦] یوسف لە ڕێگەی بازرگانییەکانی دراوی کریپتۆوە بوو بە موڵتی-ملیۆنێر. [٢] [٣] بە گەنجترین سویسری دادەنرێت کە خۆی خۆی کردوە بە ملیۆنێر. [٧]

لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢١ یوسف بەشێک لە کۆمپانیای ستارتئەپی سویسری Crowdlitoken ی گرتە ئەستۆ و بووە بەڕێوەبەری جێبەجێکاریان کە کەوتۆتە ژێر چاودێری FMA. [٨] ئەم ستارتاپە بۆ پەرەپێدانی چارەسەر دامەزراوە بۆ ئەوەی ڕێگە بە خەڵک بدات وەبەرهێنان لە خانووبەرەدا بکەن لە ڕێگەی پشکی دیجیتاڵی لە شێوەی تۆکن.[٩]

مشتومڕ[دەستکاری]

لە مانگی شوباتی ساڵی ٢٠٢٢دا چەندین بابەتی ڕۆژنامەوانی ڕەخنەگرانە سەبارەت بە دادڤان یوسف و کارەکانی بڵاوکرانەوە.[١٠] [١١] بۆ نموونە هەندێک زانیاری لە سیڤییەکەیدا ڕازێنراوەتەوە.[١٢] بەهۆی کارەکانی لە بواری کریپتۆدا، یوسف لە ئێستادا لە پەیوەندیدایە لەگەڵ دەزگای کاروباری ئابووری دەوڵەتی سویسری کە بە FINMA ناسراوە.[١١] [١٣] بەپێی لێدوانەکانی کۆمپانیاکە خۆی، پابەندبوون بە ڕێنماییەکانی پێشکەشکردنی دراوی سەرەتایی، بەڵام ئەمە ناتوانرێت بسەلمێنرێت. [١٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا "Crypto-succès suisse – A 21 ans, l'ancien réfugié est devenu millionnaire grâce au Bitcoin". 24 heures (بە فەڕەنسی). Retrieved 2021-04-29. ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref>ی ھەڵە؛ ناوی «:1» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا
  2. ^ ئ ا "Vom Flüchtling zum Millionär – Er tauschte seine Spielsachen gegen Bitcoins". Der Bund (بە ئەڵمانی). Retrieved 2021-04-29. ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref>ی ھەڵە؛ ناوی «:0» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا
  3. ^ ئ ا "Svizzera, la favola di Dadvan, il giovane rifugiato curdo diventato milionario grazie ai Pokemon venduti a cambio di Bitcoin". la Repubblica (بە ئیتاڵیایی). 2021-04-18. Retrieved 2021-04-29. ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref>ی ھەڵە؛ ناوی «:2» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا
  4. ^ ئ ا Tanner (Bilder), Martin Beglinger (Text), Simon. "Kryptowährungen: Vom Flüchtlingskind zum Bitcoin-Millionär". Neue Zürcher Zeitung (بە ئەڵمانی). Retrieved 2021-07-15. ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref>ی ھەڵە؛ ناوی «:3» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا
  5. ^ "Cum a ajuns un refugiat irakian milionar în Elveția la 21 de ani. Era copil când și-a vândut figurinele Pokemon ca să-și cumpere Bitcoin". Libertatea (بە ڕۆمانی). 2021-04-25. Retrieved 2021-04-29.
  6. ^ "Der junge Kryptomillionär Dadvan Yousuf im Interview". Handelszeitung (بە ئەڵمانی). Retrieved 2021-08-04.
  7. ^ Ritter, Pascal (2021-11-08). "Mit Bitcoin aus der Armut: «Ich bin eine wandelnde Provokation» – der jüngste Schweizer Selfmade-Millionär im Interview". Luzerner Zeitung (بە ئەڵمانی). Archived from the original on 2021-11-08.
  8. ^ Michael Schäfer, Werner Grundlehner: Der Krypto-Zauberlehrling zündet die nächste Stufe, Neue Zürcher Zeitung, 12. November 2021.
  9. ^ Grundlehner, Michael Schäfer, Werner. "Krypto-Millionär Yousuf will Immobilienanlagen revolutionieren". Neue Zürcher Zeitung (بە ئەڵمانی). Retrieved 2021-11-15.
  10. ^ "Dadvan Yousuf (21) – Finma untersucht Stiftung von «Krypto-Zauberlehrling»". 20 Minuten (بە ئەڵمانی). 2022-02-15. Retrieved 2022-03-10.
  11. ^ ئ ا Martin Beglinger: „Der Krypto-Zauberlehrling wird von der Finma durchleuchtet“, Neue Zürcher Zeitung, 14. Februar 2022
  12. ^ "Krypto-«King» Dadvan Yousuf - der Krypto-«Milliardär» und seine fragwürdigen Transaktionen". 17 February 2022.
  13. ^ "Junger Bitcoin-Investor – Geht beim Berner Kryptomillionär alles mit rechten Dingen zu?". Der Bund (بە ئەڵمانی). Retrieved 2022-03-10.
  14. ^ "Kryptomilliardär Dadvan Yousuf: Kritik wird laut". Handelszeitung (بە ئەڵمانی). Retrieved 2022-03-10.