دادوەری وەرزشی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە دادوه‌ری وه‌رزشیەوە ڕەوانە کراوە)
دادوەری یاریەکی تۆپی پێ لەکاتی سزا دانی یاریزانێک بە بەرزکردنی کارتی زەرد

دادوەری وەرزشی یان ناوبژیوانی وەرزشی ئەو کەسەیە لە یاریگادا ڕێگا نادات هیچ وەرزشکارێک پێچەوانەی یاساکانی یارییەکە بجووڵێت. دادوەری یاری لە یاریی تاک و کۆمەڵدا وەک یارییەکانی تۆپی پێ، تۆپی باسکە، مەلەوانی، کاراتێ، زۆرانبازی، تێنس، ڕەگبی، هۆکی، بالە و، هتد دەبینرێن. کاری ناوبژیوان لەگەڵ ژمارەی ناوبژیوانان لە جۆری یارییەکەوە بۆ یارییەکی تر دەگۆڕدرێت.

کارەکانی ناوبژیوان[دەستکاری]

  • سزادانی یاریزانی سەرپێچیکار لە یاساکانی یارییەکە
  • هەژماردنی گۆل یان خاڵ لە یارییەکە
  • فیکەی دەستپێکی یاری
  • فیکەی کۆتاییھاتنی یاری
  • فیکەی تەواوبوونی گێمەکان
  • ناوبژیوانی تایبەت بۆ گۆڕینی یاریزانانی تیپ
  • لەیاری تۆپی پێ دوو ناوبژیوان هەن کە یاریدەری ناوبژیوانی سەرەکین و ئاڵایەکیان لە دەستە. هەر کاتێک یاریزانێک لە هێڵی قەدەغەکراو بوو، ئەم ناوبژیوانە ئاڵاکە بەرز دەکاتەوە و یارییەکەش دەوەستێت.