دابەشکردنی میدیا و کاتبەسەربردنی دیزنی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

دابەشکردنی میدیا و کات بەسەربردنی دیزنی (بە ئینگلیزی: Disney Media and Entertainment Distribution) یەکێکە لە پێنج بەشی سەرەکی بازرگانی کۆمپانیای واڵت دیزنی کە پێکھاتووە لە خزمەتگوزارییەکانی ستریمینگی دیزنی و بازرگانی میدیای دەرەوەی وڵات، لە مانگی ئازاری ٢٠١٨ پێکھێنراوە.[١] لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، بەشەکە ھەڵوەشایەوە و بەشە بازرگانییەکانی دابەشکرا بۆ ناوەڕۆک و ئۆپەراسیۆنی نێودەوڵەتی دیزنی و دابەشکردنی میدیا و کات بەسەربردنی دیزنی دوای ئەوەی دیزنی دەستیکرد بە ڕێکخستنەوەی بەشە جیاوازەکانی میدیا و کات بەسەربردن. لە ئێستادا ئەم کارە لە خزمەتگوزارییەکانی ستریمینگی دیزنی و بەشی فرۆشتنی ڕیکلام و تۆڕە تەلەڤزیۆنییە ھێڵی و سیندیکییەکانی پێکدێت.[٢]


سەرچاوەکان[دەستکاری]