بۆ ناوەڕۆک بازبدە

دابەشبوونە کارگێڕییەکانی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ویلایەت و سنجاقەکانی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی لە ساڵی ١٨٧٥

دابەشبوونە کارگێڕییەکانی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی دابەشبوونە کارگێڕییەکانی ڕێکخستنی دەوڵەتی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی بوون. لە دەرەوەی ئەم سیستەمە جۆرەھا دەوڵەتی ژێردەستە و لقدار ھەبوون.[١]

ئیمپراتۆریەتی عوسمانی بۆ یەکەمجار لە کۆتایی سەدەی ١٤دا بەسەر پارێزگاکاندا دابەشکرا، بە مانای یەکە خاکییە جێگیرەکان لەگەڵ پارێزگارەکان کە لەلایەن سوڵتانەوە دیاریکرابوون. بەیلەربەی یان پارێزگاری ھەر پارێزگایەک لەلایەن حکومەتی ناوەندییەوە دەستنیشان دەکرا. سنجاقەکان لەلایەن سەنجەق بەگەکانەوە بەڕێوەدەبرا، کە لەلایەن حکومەتی ناوەندییەوە لە پلە باڵاکانی سەربازی ھەڵبژێرابوون.[٢]

بەیلەربەی دەسەڵاتی بەسەر ھەموو سنجاقەکاندا لە ناوچەیەکدا ھەبوو. قەزا بەشێکی لاوەکی سنجاق بوو و ئاماژەی بە ناوچەی ئیداری بنەڕەتی دەکرد، کە (قازی) بەڕێوەی دەبرد.[٣]

دیاریکردنی ژمارە و سنووری وردی پارێزگا و ھەرێمەکانی عوسمانی بە زۆر قورس دادەنرێت، لەبەرئەوەی سنوورەکانیان بەردەوام گۆڕانی بەسەردا دەھات.[٤] تا سەردەمی تەنزیمات لە ساڵی ١٨٣٩ تا ١٨٧٦ سنووری یەکە ئیدارییەکان ھەڵاوسان بوو، ئەمەش ڕەنگدانەوەی گۆڕانی ستراتیژییەکانی عوسمانییەکان و سەرھەڵدانی ھەڕەشەی نوێ لە ناوچەکە و سەرھەڵدانی (ئەعیان) بەھێزەکان بوو.[٥] ھەموو دابەشکردنەکان زۆر نایەکسان بوون لە ڕووی ڕووبەر و دانیشتووانەوە و بوونی چەندین ھۆزی کۆچەری بەشداری کرد لە گۆڕانی زۆری ژمارەکانی دانیشتووان.[٦]

سەردەمی کلاسیک

[دەستکاری]

ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی لە سەرەتادا دابەش بوو بەسەر یەکەیەکی کارگێڕیدا کە پێیان دەگوترا سنجاق. ئەم سنجاقانە لەلایەن سنجاق بەی بەڕێوەدەبرا، لەکاتێکدا ھەندێکیان لەلایەن شازادەکانەوە بەڕێوەدەبرا. سیستەمی ئەیالەت لە سەردەمی مورادی یەکەمدا ھاتە ئاراوە، ئەم یەکە کارگێڕیانە کە پێیان دەوترێت ئەیالەت یان بەیلەربەیلغی، لە یەکێتی سنجاقکانەوە دروست بوون. بەڕێوەبەرەکانی کەسانێکن کە پێیان دەوترێت بەیلەربەیی. لەگەڵ بەردەوامبوونی فەتحەکان لە نیمچە دورگەی بەڵکان، یەکەم ئەیالەت بە فەرمانی مورادی یەکەم لە ساڵی ١٣٦٢ دامەزرا کە ناوی ئەیالەتی ڕومەلی بوو، ناوەندەکەی لە ئەدرنە بوو بۆ بەڕێوەبردنی زەوییە دەستبەسەرداگیراوەکان. یەکەم پارێزگاری ئەیالەتی ڕومەلی، (لالا شاھین پاشا) بوو.[٧] کاتێک یڵدرم بایزید لە ساڵی ١٣٩٣دا دەچێتە ڕومەلی، لەگەڵ دامەزراندنی بەیلەربی ئەنادۆڵ و ئەیالەتی ئەنادۆڵ، تیمورتاش پاشای ئەنقەرەی جێھێشت.[٨] ئەیالەتی ڕۆم لە ساڵی ١٤١٣ دامەزراوە، دواتر چەندین ئەیالەتی دیکە دامەزراون. دواتر زۆر ئەیالەت دامەزران. لە دوای ساڵی ١٥٩٠ وشەی "بەیلەربەیلیک" بە وشەی ھاوواتای "ئەیالەت" جێگیرکرا.

ئەیالەتەکان بەسەر دوو گروپدا دابەشبوون: بە تۆماری ساڵانە و بەبێ تۆماری ساڵانە. بەرھەمی ئەو ئەیالەتانە کە تۆماری ساڵانەیان نەبوو دابەش دەکران بەسەر (ھاس، زەعامەت و تیمار). ئەیالەتەکانی تۆماری ساڵانەیان دابەش نەکرابوو بەسەر (ھاس، زەعامەت و تیمار)دا، بەڵکو ھەر ساڵێک وەک قەزا ڕاستەوخۆ لەلایەن خەزێنەی دەوڵەتەوە دەدرا بۆ باجدان. دوای ئەوەی بەشێک لە داھاتی ساڵانەی ئەو ئەیالەتانەی بۆ مووچەی بەیلەربەی و سنجاق بەی و سەرباز و ھتد دابەشکرا، بڕە پارەیەکی پێشوەختە دیاریکراو (sâlyâneyi) ڕەوانەی خەزێنەی دەوڵەت کرا. ئەو ئەیالەتانەی کە سالیانیان ھەیە، ئەو ئەیالەتانەن کە لە ناوەندەوە دوورترن و موسڵمانانی عەرەب زۆرینەیان پێکدەھێنن. لەم جۆرە ئەیالەتانەدا حکومەت پارێزگاری لە گاریسۆنەکانی جەنیساری دەکرد و لە ناوەندەوە بەیلەربەی و گەنجینەی و دادوەری دادەنا.

ئەیالەتەکان

[دەستکاری]
ناو ساڵی دامەزراندن مەڵبەند جۆر
ئەیالەتی ئانادۆڵ ١٣٩٣ بورسا, ئەنقەرە, کوتاھیا ئەیالەتی بێ ساڵیانە
ئەیالەتی دیاربەکر ١٥١٥ دیاربەکر ئەیالەتی بێ ساڵیانە
ئەیالەتی ڕوم ئەیلی ١٣٦٢ ئێدیرنە, مانستر, سۆفیا ئەیالەتی بێ ساڵیانە

ئەیالەتە بێ ساڵنامەکان

[دەستکاری]
  1. ئەیالەتی قارامان
  2. ئەیالەتی ڕۆم
  3. ئەیالەتی ترابزۆن
  4. ئەیالەتی دولکادر
  5. ئەیالەتی جەزایری غەرب
  6. ئەیالەتی قەرس
  7. ئەیالەتی ئەرزڕۆم
  8. ئەیالەتی جەزائری بەحری سفید
  9. ئەیالەتی بۆسنە
  10. ئەیالەتی بودین
  11. ئەیالەتی وان
  12. ئەیالەتی قیبریس
  13. ئەیالەتی تونس
  14. ئەیالەتی شارەزوور
  15. ئەیالەتی چڵدر
  16. ئەیالەتی کەفێ
  17. ئەیالەتی سیلیسترە

ئەیالەتە ساڵنامەکان

[دەستکاری]
  1. ئەیالەتی میسر
  2. ئەیالەتی تەڕابلوسی شام
  3. ئەیالەتی حەلەب
  4. ئەیالەتی بەغدا
  5. ئەیالەتی بەسرە
  6. ئەیالەتی مووسڵ
  7. ئەیالەتی تەڕابلوسی غەرب
  8. ئەیالەتی لەحسا
  9. ئەیالەتی یەمەن
  10. ئەیالەتی ڕەققە
  11. ئەیالەتی حەبەشە

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. https://web.archive.org/web/20140726115700/http://www.fatih.edu.tr/~ayasar/HIST236/Colin%20_Imber.pdf
  2. https://web.archive.org/web/20120325110249/http://www.econ.yale.edu/seminars/echist/eh10/agir-101108.pdf
  3. E. Streusand, Douglas (2011). "3: The Ottoman Empire". Islamic Gunpowder Empires: Ottomans, Safavids, and Mughals. Central Avenue, Boulder, CO: Westview Press. p. 98. ISBN 978-0-8133-1359-7.
  4. https://books.google.iq/books?id=LOln4TGdDHYC&pg=PA41&redir_esc=y
  5. https://books.google.iq/books?id=QjzYdCxumFcC&pg=PA100&redir_esc=y#v=onepage&q&f=false
  6. https://archive.org/details/systemofuniversa02balbiala/page/646/mode/1up
  7. Mehmet İpşirli, "Klasik Dönem Osmanlı Devlet Teşkilâtı", Osmanlı Devleti ve Medeniyet Tarihi, c.1, İstanbul 1994, s.225.
  8. Mehmet İpşirli, "Beylerbeyi", İslam Ansiklopedisi, c.6, İstanbul 1992, s.69.