بۆ ناوەڕۆک بازبدە

خەیرەدین زیرەکلی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

خەیرەدین زیرەکلی (١٣١٠–١٣٩٦ کۆچی / ١٨٩٣ - ١٩٧٦ زایینی) توێژەر و مێژوونووس و شاعیری ئەدەبی[١] و نووسەرێکی ناسیۆنالیستی سووری بووە. ڕەگەزنامەی سعودی بەدەستھێنا. گەشتێکی بۆ ژمارەیەک وڵاتی عەرەبی کردووە، لەوانە دیمەشق، مەککە، ڕیاز، مەدینە، عەممان ، بەیروت ، قاھیرە و چەندانی تر. لە شیعرەکانیدا ھێرشی کردە سەر کۆلۆنیالیزمی فەرەنسی و ھاوکاری موجاھیدەکانی کرد لە بەرەنگاربوونەوەی فەرەنسییەکان. زیاتر لە جارێک سزای لە سێدارەدانیان بەسەردا سەپاند، بەڵام ھەموو جار لە دەستیان دەرباز دەبوو.

لە بەشی دیپلۆماسی سعودیە کاری کردووە، پۆستی وەزیری دەسەڵاتی گشتی و نوێنەری سعودیە لە کۆمکاری عەرەبی وەرگرتووە. لە ساڵی ١٩٥٧ وەک باڵیۆزی سعودیە لە شانشینی مەغریب دەستنیشانکرا، کە دوا پۆست بوو کە ھەیبوو.

ڕۆژنامەی ئەلحەیات لە قودس و ڕۆژنامەی لیسان ئەلعەرەب و گۆڤاری ئەسمەعی و ڕۆژنامەی ئەلمفید لە دیمەشق بڵاودەکاتەوە. چاپ و بڵاوکردنەوەی بە ناوی چاپخانەی عەرەبی کە لە قاھیرە دامەزراندووە. لە بەناوبانگترین بەرھەمەکانیدا کتێبی (ئەلئەعلام) ھەیە، کە یەکێکە لە گەورەترین کتێبەکانی ژیاننامەی عەرەبی لە سەردەمی مۆدێرن. نزیکەی ٦٠ ساڵ لە نووسین و دەوڵەمەندکردنی بەسەر بردووە، جگە لە نزیکەی ١٠ بەرھەمی دیکە، لەوانە (دیوانەکەی)، کە تێیدا شیعرەکانی کۆکراونەتەوە و دوای مردنی لە ساڵی ١٩٨٠ دا بڵاوکراونەتەوە.

بەرھەمەکان

[دەستکاری]
  • کتاب الوَجیز فی سِیرَة الملک عَبد العزیز: یعد من أوفی المصادر وأدقھا فی تاریخ الملک عبد العزیز وتاریخ المملکة العربیة السعودیة فی عھدە.
  • کتاب الأعلام للزرکلی، وھو قاموس تراجم لأشھر الرجال والنساء من العرب والمستعربین والمستشرقین یقع فی ثمانیة مجلدات. ویعد من أفضل الکتب العربیة المؤلفة فی مجال التراجم فی العصر الحدیث، وقضی الزرکلی فی تألیفە قرابة الستین عامًا، وتمتاز تراجمە ببساطة الأسلوب اللغوی وسلامتە، والدقة فی الکتابة والإحالة إلی مراجع الترجمة.
  • کتاب (ما رأیت وما سمعت)، سجل فییە أحداث ڕحلتە من دمشق إلی فلسطین فمصر فالحجاز.
  • الجزء الأول من دیوان أشعارە، وفییە بعض ما نظم من شعر إلی سنة صدورە (١٩٢٥).
  • کتاب (عامان فی عمّان)، مذکرات الزرکلی أثناء إقامتە فی عمّان وھو فی جزأین.
  • ماجدولین والشاعر، قصة شعریة قصیرة.
  • کتاب شبە الجزیرة فی عھد الملک بن عبد العزیز.
  • الملک عبد العزیز فی ذمة التاریخ.
  • صفحة مجھولة من تاریخ سووریا فی العھد الفیصلی.
  • الجزء الثانی من دیوان أشعارە (١٩٢٥ ١٩٧٠).
  • قصة تمثیلیة نثریة أسماھا (وفاء العرب).

خەیرەدین زیرەکلی لە ٣ی زولحەجەی ١٣٩٦ی کۆچی لە قاھیرە کۆچی دوایی کردووە، کە دەکاتە ٢٥ی تشرینی دووەمی ١٩٧٦ی زایینی.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Kamil Salman Al-Jabburi (٢٠٠٣). معجم الأدباء من العصر الجاهلي حتى سنة 2002م (بە عەرەبی). بەیرووت: Dar Al-Kotob Al-Ilmiyah. ژپنک ٩٧٨-٢-٧٤٥١-٣٦٩٤-٧. LCCN ٢٠٠٣٤٨٩٨٧٥. OCLC ٥٤٦١٤٨٠١. OL ٢١٠١٢٢٩٣M. Wikidata Q111309344. {{cite book}}: نرخی |ol= بپشکنە (یارمەتی)

کتێبنامە

[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]