بۆ ناوەڕۆک بازبدە

خەڵاتی فیلم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
خەڵاتی فیلم
لقیخەڵات، competition، cultural prize
بواری کارفیلم
پێڕستlist of film awards

خەڵاتی فیلم خەڵاتێکی سینەمایییە کە دەکرێت لە چەندین پۆلێندا ببەخشرێت. بەپێچەوانەی فێستیڤاڵی فیلم، خەڵاتی فیلم لەگەڵ پیشاندانی گشتی فیلمە کێبڕکێکارەکان ھاوڕێ نییە. خەڵاتەکانی فیلم بەگشتی لەسەر بنەمای ئەنجامەکانی دەنگدانی نھێنی پسپۆرەکان دەبەخشرێن و کەمتر لەسەر بنەمای ئەنجامەکانی گفتوگۆی دادوەران.

سێ خەڵاتی بەبایەخی فیلم

[دەستکاری]

خەڵاتی ئەکادیمی (ئۆسکار)

[دەستکاری]

خەڵاتی ئەکادیمی، کە بە ناوی «ئۆسکار» بەناوبانگە — خەڵاتی ئەکادیمی ئەمریکی سینەما — بەناوبانگترین و و بەبایەخترین خەڵاتە لە پیشەسازی فیلمسازی، ھەم ناوخۆیی و ھەم نێودەوڵەتی. یەکەمین ڕێوڕەسمی خەڵاتی «ئۆسکار» لە ساڵی ١٩٢٩ بەڕێوەچوو. ئێستا ڕێوڕەسمی ئۆسکار ڕاستەوخۆ لە دەیان وڵاتی جیھان پەخش دەکرێت. بە پێچەوانەی زۆربەی فێستیڤاڵەکانی فیلم، «ئۆسکار» لەسەر بنەمای ئەنجامەکانی دەنگدانی گشتی ئەندامانی ئەکادیمی دەبەخشرێت، نەک بە ھەڵبژاردنی دادوەران.

خەڵاتی گڵۆبی زێڕین

[دەستکاری]

خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب یەکێکە لە خەڵاتە پڕ بایەخەکان لە ھەردوو پیشەسازی فیلمسازی و تەلەڤیزیۆن، ھەوڵدەدات ڕوانگەیەکی سەربەخۆ لە سینەمای ھۆلیوود پێشکەش بکات. ڕێوڕەسمی خەڵاتبەخشین لە لۆس ئانجلەس (ئەمریکا) بەڕێوەدەچێت.

خەڵاتی فیلمی بافتا

[دەستکاری]

خەڵاتی فیلمی ئەکادیمی بەریتانی ساڵانە لە ناوەڕاستی مانگی شوبات لە لەندەن بەڕێوەدەچێت. یەکەمجار خەڵاتبەخشین بە باشترین فیلمسازە بەریتانییەکان بۆ ئەم خەڵاتە لە ساڵی ١٩٤٩ بەڕێوەچوو.[١][٢] ئەگەر ئەوکات تەنھا سێ پاڵاوتن ھەبوو، ئێستا نۆزدەیان ھەیە، و چوار خەڵاتی تایبەتی ناوی دەبەخشرێت. خەڵاتی بافتا، کە بووە بە نێودەوڵەتی، و خەڵاتی گڵۆبی زێڕین، کە براوەکانی لەلایەن ئەندامانی کۆمەڵەی ڕۆژنامەوانی بیانی ھۆلیوود ھەڵدەبژێردرێن، جۆرێکن لە ڕاھێنانی پێش ئۆسکار، چونکە لە زۆربەی حاڵەتەکاندا ئەنجامەکانی دەنگدانی ئەندامانی ئەکادیمی ئەمریکی سینەما پێشبینی دەکەن. پێشتر بافتا ڕێوڕەسمی خەڵاتبەخشینی جیاوازی بۆ فیلم و تەلەڤیزیۆنی مندالان ئەنجام دەدا، بەڵام لە ساڵی ٢٠٢٤ەوە پۆلێنی فیلمی مندالان لە خەڵاتەکاندا ھەیە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Sir David Lean's Letter to the Academy». www.bafta.org (بە ئینگلیزی). ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٩. لە ١١ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  2. ^ «BAFTA Awards». IMDb. لە ١١ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.