بۆ ناوەڕۆک بازبدە

خەلیل کووت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
خەلیل کووت
بە تورکی: Halil Kut
لەدایکبوون١ی کانوونی دووەمی ١٨٨٢
ئەستەمبوڵ، تورکیا
مردن٢٠ی ئابی ١٩٥٧(١٩٥٧-٠٨-٢٠) (٧٥ ساڵ ژیاوە)
ئەستەمبوڵ، تورکیا
نازناوپاشا
ھۆی مەرگنەخۆشی
زمانی زگماکیزمانی تورکی
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی تورکی
پیشەکارمەندانی سەربازی
پەروەردەکۆلێژی سەربازیی عوسمانی
دانیشتوویسەبع ئەبکار
دەستپێکی چالاکی١٩٠٥
ئەندامی حیزبیلیژنەی یەکگرتن و پێشکەوتن
پلەی سەربازیئەمیر لیوا، سالار
ناکۆکیجەنگی جیھانیی یەکەم، گەمارۆدانی کووت، ھەڵمەتی فارسی، ڕووخانی بەغدا (١٩١٧)، شەڕی حەنا
لقی سەربازیسەربازی پیادە

خەلیل پاشا و دواتر خەلیل کووت (بە تورکی: Halil Kut) لە ساڵی ١٨٨٢ لە شاری قوستەنتینیە لەدایکبووە و لە ساڵی ١٩٥٧ لە ئەستەنبوڵ کۆچی دوایی کردووە [١] [٢] [٣] ئەو ئەفسەرە لە سوپای عوسمانی و پارێزگارێکی ھەرێمییە. مامی ئەنوەر پاشا وەزیری جەنگی عوسمانییە لە سەردەمی جەنگی جیھانیی یەکەمدا. ناوی بنەماڵەی کووت لە دوای یاسای ناوی بنەماڵەکانەوە وەرگرتووە کە لەلایەن مستەفا کەمال ئەتاتورکەوە لە ساڵی ١٩٣٤ی زایینی دەرچووە.

گەورەترین سەرکەوتنی لە کاتی فەرماندەیی لە عێراق و گەمارۆدانی ھێزەکانی بەریتانیا بوو بۆ ماوەی ١٤٣ ڕۆژ (گەمارۆدانی کووت)، ھەروەھا تەسلیمبوونی سوپای بەریتانیا لە ٢٩ی نیسانی ١٩١٦. شانازیی ئەم سەرکەوتنە بۆ فەرماندەی باڵای خۆی، نورەددین پاشا و سوپای شەشەمی عوسمانی، ھەروەھا بۆ فیڵد مارشاڵی ئەڵمانی ڤۆن فرایھێر دێر گۆڵتز.

ڕووخانی دەوڵەتی بەغدا

[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩١٧ وەزیری جەنگ ئەنوەر پاشا فەرمانی بە خەلیل پاشا کرد بەشێک لە ھێزەکانی لە عێراقەوە بگوازێتەوە بۆ بەرەی فارسی، بەمەش توانای بەرگریکردن لە ویلایەتی بەغدا سنووردار کرد، ئەمەش بووە ھۆی کەوتنە ژێر دەستی ھێزەکانی بەریتانیا و تەسلیمبوونی سوپای سێیەمی عوسمانی.

دوای کۆتایی ھاتنی شەڕ

[دەستکاری]

دوای کۆتایی ھاتنی شەڕ، ھێزەکانی بەریتانیا خەلیل پاشایان دەستگیرکرد و لە ئیستەنبوڵ زیندانییان کرد، بەڵام دواتر ھەڵات بۆ مۆسکۆ. بەپێی مەرجەکانی پەیمانی مۆسکۆ (١٩٢١) کە لە نێوان حکوومەتی ئەنقەرە و سەرکردایەتی سۆڤیەت واژوو کراوە، سۆڤیەت ئەرکی ھەڵگرتنی ئەو قاڵبە زێڕانەی پێ سپێردرا کە لینین وەک پارەی تەسلیمبوونی تورکیا لە ناوچەی باتومی بە سۆڤیەت بۆ ئەنقەرە ناردبووی. لەو کاتەدا ڕێگەی پێنەدرا لە تورکیا بمێنێتەوە، بۆیە سەرەتا گەڕایەوە مۆسکۆ و دواتر ڕووی لە بەرلین کرد.

ئەتاتورک دوای ڕاگەیاندنی کۆماری تورکیا لە ساڵی ١٩٢٣ ڕێگەی پێدا بگەڕێتەوە بۆ تورکیا.

دوای ئەوەی ڕێگەی پێدرا بگەڕێتەوە بۆ تورکیا، ھیچ پۆستێکی نەبووە و تا کۆتایی تەمەنی لە ماڵەکەی خۆی لە ئەستەنبوڵ ژیاوە تا لە ٢٠ی ئابی ١٩٥٧ دوای ململانێ لەگەڵ نەخۆشی کۆچی دوایی دەکات.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «Kut, Halil, 1881-1957 - LC Linked Data Service: Authorities and Vocabularies | Library of Congress, from LC Linked Data Service: Authorities and Vocabularies (Library of Congress)». لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە.
  2. «DNB, Katalog der Deutschen Nationalbibliothek». لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە.
  3. «VIAF». لە ڕەسەنەکە لە ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە.