خەلیفە حەفتەر
![]() | ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. |
خەلیفە حەفتەر | |
---|---|
![]() | |
خليفة بلقاسم حفتر ![]() | |
لەدایکبوون | ٧ی تشرینی دووەمی ١٩٤٣ ![]() Ajdabiya (Italian Libya) ![]() |
زانکۆ | |
پیشە | ئەفسەری سەربازی، سیاسەتوان ![]() |
حیزب | National Front for the Salvation of Libya، یەکێتیی سۆسیالیستی عەرەبی لیبیا ![]() |
خەڵاتەکان | |
Rank | سەرسوپا ![]() |
لق | ھێزی زەمینی لیبیا، Libyan armed forces (٢٠١٤–)، National Liberation Army ![]() |
خەلیفە بلقاسم حەفتەر (لەدایکبووی ٧ی تشرینی دووەمی ١٩٤٣) ھەڵگری ڕەگەزنامەی ئەمریکی-لیبییە. حەفتەر کەسایەتییەکی سەربازی-سیاسیی لیبییە، لەئێستادا فەرماندەی سووپای نیشتمانی لیبیایە.
لەسەردەمی موعەمەر قەزافی خزمەتی سەربازی کردووە و بەشداریش بووە لەو کودەتایەی لە ١٩٦٩ ئەنجامدرا لەدژی شا ئیدریسی لیبیا کەبووە ھۆی ئەوەی قەزافی دەسەڵاتی بکەوێتە دەست. لە شەڕی تشرینی یەکەمی ١٩٧٣ وەک نوێنەری لیبیا شەڕی لەدژی ئیسرائیل کردووە. دواترییش لە ساڵی ١٩٨٧ دەبێتە زیندانی سیاسیی لەکاتی جەنگی چاد، دواتر لە ساڵی ١٩٩٠ بەمامەڵەیەکی حکوومەتی ئەمریکا ئازاددەکرێت و بۆماوەی ٢٠ ساڵ لەئەمریکا دەژی و لەوێ ڕەگەزنامەی ئەمریکی وەردەگرێت.[١] دواتر لەسەرووبەندی شەڕی یەکەمی ناوخۆی لیبیا دەگەڕێتەوە بۆ ڕووخاندنی ڕۆژێمەکەی قەزافی. دواتریش لە ساڵی ٢٠١٤–٢٠١٥ تا ئێستا، لەدووەم شەڕی ناوخۆیی لیبیا بەرامبەر حکوومەتەکەی فایز سەراج دەجەنگێت.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Chorin، Ethan (٢٧ی ئایاری ٢٠١٤). «The New Danger in Benghazi». New York Times. لە ٢٨ی ئایاری ٢٠١٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی ئایاری ٢٠١٤ ھێنراوە.
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی سیاسەت
- دەروازەی شەڕ
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی زانستی سیاسەت
![]() | ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |