بۆ ناوەڕۆک بازبدە

خەسرەو خانی ئەردەڵان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

خوسرەو خانی ئەردەڵان لە ساڵی ١٦٨٠ تا ١٦٨٢ بەگلەربەگ و میری ناوچەی ئەردەڵانی کوردستان بوو.[١] بەپێی بڕێک سەرچاوە، وەک نووسراوەکانی مەستوورە ئەردەڵان، خەسرەو لە ماوەی حکوومەتەکەیدا لە ناوچەی دەسەڵاتەکەیدا ستەمی دەکرد و بڕێک لێی ناڕازی بوون. چەند جارێک ئامۆژگاری کرا بۆ باشترکردنی شێوازی حوکمڕانییەکەی، بەڵام ھەموویان بێکاریگەری بوون. لە ئەنجامدا بانگھێشتی ئیسفەھان کرا و لەوێ لە گۆڕەپانی شاھانە (مەیدانێ شاھ) لەسێدارە درا. لە شوێنی ئەویش تەیموور خان ئاجۆرلووی شاملوو دانراو، کە یەکەم والیی غەیرە کورد بوو لە کوردستان.[٢]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Floor 2008.
  2. Matthee 2015.

پەراوێزەکان

[دەستکاری]
  • Floor، Willem (٢٠٠٨). Titles and Emoluments in Safavid Iran: A Third Manual of Safavid Administration, by Mirza Naqi Nasiri. Washington, D.C.: Mage Publishers. ژپنک ٩٧٨-١٩٣٣٨٢٣٢٣٢.
  • Matthee، Rudi (٢٠١٥). «Relations between the Center and the Periphery in Safavid Iran: The Western Borderlands v. the Eastern Frontier Zone». The Historian. ٧٧ (3): ٤٣١–٤٦٣. doi:١٠.١١١١/hisn.١٢٠٦٨. S2CID ١٤٣٣٩٣٠١٨.
پێشوو
کەلب عەلی خانی ئەردەڵان
پارێزگاری کوردستان
١٦٨٠-١٦٨٢
جێگر
تەیموور خانی ئاجۆرلوو شاملوو