خەرنووب
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|
خەرنووب یان خڕنووک[١] (بە ئینگلیزی: Carob،[٢][٣][٤][٥] بە لاتینی: Ceratonia siliqua دارێکی ھەمیشە سەوزە بە شێوەیەکی سروشتی لە ناوچەکانی کەناری دەریای ناوەڕاست و کوردستان و شوێنی تردا دەڕوێ. لە قوبرس و کریت و یۆنان و بۆسنە بە شێوەیەکی بەرفراوان دەچێنرێت. شەربەتە دۆشاوێکی تامی شیرینی لێی دروست دەکرێت، بە چێژ و تام دەخرێتە ناو شۆرباوە.

لە یۆنان لە ناو چەندین جۆری خۆراک بەکاردێت، لەوانە نان و مەعکەرۆنی و ئارد، تۆوی خەرنووب لە قەبارە و کێشدا تا ڕادەیەکی زۆر یەکسانە بە یەکتر: ٠٫٢ گرام بۆ ھەر تۆوێک، یان یەک عەیار. ئەمەش وای لێکردووە کە وەک سەنگی تەرازوو بەکاربھێنرێت بەر لە پەیدابوونی تەرازووی مۆدێرن.
سوودەکانی خەرنووب
[دەستکاری]
بەری خڕنووک کە پێی دەڵێن مەحچەچە لە بواری دەرمانسازیدا بە یەکێک لە موعجیزە ھەرە گەورەکانی ڕوەکی ھەژمار دەکرێت کە تا ئێستا لەو بوارەدا ھیچ ڕوەکێک ھاوشێوەی نەبووە، بۆیە پسپۆڕانی ئەو بوارە زۆر سەرسامن پێی.

- بەری خڕنوک وەکو چارەسەرێکی گرنگ دادەنرێت بۆ نەخۆشییەکانی گەدە، وەک ھەوکردن و برینی گەدە.
- خاوێنکردنەوەی دەمارەکانی خوێن و ڕێکخستنی جووڵە.
- نەھێشتنی مادە ژەھراوییەکان لەناو دەمارەکانی خوێن
- باشکردنی ڕێژەی شیری دایک
- نەھێشتنی ئازارەکانی میزکردن و ھەروەھا چارەسەری میزگیران دەکات
- دابەزاندنی ئاستی شەکرە لە خوێن
- دابەزاندنی کۆلیسترۆل و ھەرسێ جۆرە چەورییەکانی خوێن
- بەھێزکردنی بەرگری لەش.
- دەردانی کرمی لەش
- دژە ترشەڵۆکی گەدەیە
- دابەزاندنی ڕێژەی فشاری بەرزی خوێن
- یەکێک لە موعجیزەکانی ئەم ڕوەکە بریتییە لە پاراستنی لەش لە جۆرەکانی شێرپەنجە.
- پتەوکردنی ئێسک و چارەسەری نەخۆشی ئێسکە نەرمە
- چالاکی سووڕانی خوێن زیاد دەکات
- چارەسەرە بۆ ڕەوانیی - ئیسھالی
- کۆتایی بە ھەوکردنی دەمارەکانی خوێن
- ئاوی زیادەی لەش دەردەدات
- خوێنبەربوون ڕادەگرێت «خوێن بەربوونی گەدەو ڕیخۆلە»
- چارەسەری نەخۆشیی قۆلۆن دەکات
- چارەسەری ئازاری ددان و پدوو دەکات
- چارەسەری نەخۆشی تەنگەنەفەسی دەکات و ھەروەھا کۆتایی بە ھەستیاری گەروو دێنێت
- چارەسەری جیوب لووت دەکات (بەشێوەی ھەڵم کردن)
- دەبێتە ھۆی بەھێزکردنی پەتەکانی دەنگ، دەنگە ژێ
چۆنییەتی بەکارھینانی خرنوک
[دەستکاری]خەرنووب بەکاڵی دەخورێت بەلام توێکڵیکی لاستیکی ھەیە و ئاسان لادەدرێ و بەھۆی یاریدەدەرێک دەخورێ وەک ئاو یان ھەر شتێکی تر ئاسان بێت. بە وشککراوەیی ئاسانترە خواردنی لەگەڵ شەکر تامێکی زۆر خۆش دەدات و دەشکرێت لە ئاودا بیکوڵێنن و ئاوەکەی بپاڵێون و بیخۆن.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «وشەدان». bradost.net. لە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ↑ «Gastronomy in Cyprus». publications.gov.cy (بە ئینگلیزی). لە ١٢ی نیسانی ٢٠٢٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی نیسانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ «Carob: Locust bean drink, kharroob». Egyptian Cuisine Recipes.
- ↑ «Palestinian Cuisine». Institute for Middle East Understanding (بە ئینگلیزی). لە ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ↑ Jabr, Wadīʿ (١٩٨٧)، معجم النباتات الطبية (بە ar،، en،، fr،، و لاتینی) (چاپی 1st)، بەیرووت: dār al-ǧīl llṭbʿ wālnšr wāltūzīʿ، OCLC ٢٠٢٩٦٢٢١، Wikidata Q125946799
{{citation}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
- ئەو وتارانەی خاوێنکردنیان پێویستە لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥
- ڕوەکەکان، وەسفکراوی ١٧٥٣
- گژوگیاکانی لوبنان
- گژوگیاکانی فەڕەنسا
- ڕوەکە پزیشکییەکان
- ڕوەکە باخییەکانی ئەفریقا
- ڕوەکە باخییەکانی ئاسیا
- گژوگیاکانی تورکیا
- گژوگیاکانی ئێران
- گژوگیاکانی یۆنان
- گژوگیاکانی عێراق
- ڕوەکە باخییەکانی ئەورووپا
- گژوگیاکانی جەزائیر
- تاکسۆنەکانی ناونراو لە لایەن کارل لینایۆسەوە
- دارە ڕازاوەکان