بۆ ناوەڕۆک بازبدە

خەدیجە بەکر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

خەدیجە بەکر ھونەرمەند و ئەکتەری سووری-کورد-کەنەدییە لە شاری مۆنتریال دەژی. کارەکانی لە بواری ڕاگەیاندندا ڕەنگدانەوەی ئەزموونەکانی خۆیەتی لە ئاوارەبوونی زۆرەملێ و شۆک، ھەروەھا لە ئاستی نێونەتەوەیییدا پێشانگای کردووە، لەوانە لە دامەزراوەی ئەتاسی لە شەقامی ئەلسێرکاڵ لە دوبەی؛ سێیەمین سێ ساڵەی نیونەتەوەیی ئەستەنبوڵ، تورکیا؛ شەشەمین کۆڕبەندی دۆکیۆمێنتاری ئاسیا، ڤانکۆڤەر، کەنەدا؛ دوازدەھەمین فێستیڤاڵی نیونەتەوەیی فیلمی دەربەدەری لە شاری یۆتۆبۆری لە سوید؛ بیست و حەوتەمین فێستیڤاڵی ڤیدیۆی خێرا لە شاری مارسیلیا لە فەرەنسا؛ پێشانگای یەکەمی ھونەری ھاوچەرخی سووریا، بەیرووت، لوبنان؛ ١٧ھەمین فێستیڤاڵی پەیوەندی وێنە، تۆرۆنتۆ، کەنەدا؛ ١٨ەمین بییەناڵی سیدنی، ئوسترالیا؛ شەشەمین فێستیڤاڵی UFTAA لە شاری مۆنتریال لە کەنەدا؛ دەیەمین فێستیڤاڵی نیونەتەوەیی فیلمی ڕەوەند لە شاری تۆرۆنتۆی کەنەدا؛ پێشانگەی ڕەنگەکانی نیوویۆرک، ئەمریکا؛ و پێشانگای فەرمی بە بۆنەی ڕۆڵی دیمەشق وەک پایتەختی ڕۆشنبیری عەرەبی یوونێسکۆ ٢٠٠٨، دیمەشق، سووریا - ھەروەھا پێشانگای گرووپی لە ڤیێنا، نەمسا؛ پاریس، فەڕەنسا؛ بەرلین، ئەڵمانیا؛ نیوودێلھی، ھیندستان؛ بەیرووت، لوبنان؛ لەندەن، بەریتانیا؛ نیوویۆرک و سانفرانسیسکۆ لە ئەمریکا.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]