خەبات رەسوڵی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

خەبات ڕەسوڵی یان محەمەد ڕەسووڵ رەسووڵی (لەدایکبووی ١٣٥٩ -) لەشاری بۆکان لەدایکبووە، نووسەر و وەرگێڕ و رۆژنامەنووسی کوردی خۆرهەڵاتی کوردستانە.

ژیاننامە[دەستکاری]

لە ساڵی ١٣٥٩ لە شاری بۆکانی خۆرھەڵاتی کوردستان لە دایکبووە. بەکالۆریۆسی لە ساڵی ٢٠٠٩دا لە کۆلێژی ئاداب - بەشی کۆمەڵناسیی زانکۆی سەلاحەدینی ئەیوبیی وەرگرتووە. پتر لە ماوەی ‌‌١٧ ساڵە لە بواری ئەدەبیاتدا (شیعر، چیرۆک، وەرگێڕان) چالاکە. بەرھەمی ئەو ساڵانەی دوو کۆمەڵە چیرۆک و وەرگێڕانی رۆمانێکە لە زمانی فارسییەوە. بێجگە لەوانە کاری رۆژنامەنووسی کردووە و بە دەیان وتار و چاوپێکەوتنی ھونەری و وەرگێڕانی ئەدەبی و فکری لە رۆژنامە و گۆڤارەکانی باشوور و خۆرهەڵاتی کوردستاندا بڵاو کردووەتەوە. شایانی باسە ناوبراو ماوەی حەوت ساڵ لە گۆڤاری ڕامان وەک ھەڵەچن و ماوەی یازدە ساڵ لە رۆژنامەی خەبات وەک نووسەر و وەرگێڕ و بەرپرسیاری لاپەڕە کاری کردووە.

بەرھەمەکانی[دەستکاری]

  1. ساڵە شەرابییەکان ، کۆمەڵە چیرۆک، ساڵی ٢٠٠٦، سەنتەری رووناکبیری ھەتاو، ھەولێر.
  2. نۆڤلێتی گاوخونی ، جعفر مدرس صادقی، وەرگێڕان، ساڵی ٢٠٠٨، دەزگای توێژینەوە و بڵاوکردنەوەی موکریانی، ھەولێر٫
  3. واران، کۆمەڵە چیرۆک، ساڵی ٢٠١٤، یەکێتی نووسەرانی کورد، ھەولێر.

سەرچاوە[دەستکاری]