خێزانی وێسێکس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
خێزانی وێسێکس
Cerdicings
Golden Wyvern of Wessex
Golden Wyvern of Wessex[١]
ووڵات
دامەزراc. 519
دامەزرێنەرسێریدیک وێسێکس
کۆتا پاشاEdward the Confessor
ناونیشانەکان
هەڵوەشانەوەin or after 1125, death of Edgar Ætheling
سپاردن1066, death of ئێدوارد دانپێدان

خێزانی وێسێکس (بە ئینگلیزی: House of Wessex) کە ناسراوە بە سێردیکینگەکان و بنەماڵەی ساکسۆنی ڕۆژاوا، دەگەڕێتەوە بۆ ئەو خێزانەی کە بە شێوەیەکی نەریتی لەلایەن سێردیک دامەزراوە، کە لە سەرەتای سەدەی شەشەمەوە حوکمی وێسێکس لە باشووری ئینگلتەرا دەکرد. [٢]خێزانەکە دوای بەھێز بوونی پاشا ئێکگبێرت لە ساڵی ٨٠٢ زاڵ بوو بە سەر باشووری ئینگلتەرا. ئەلفرێدی مەزن لە کۆتاییی سەدەی نۆیەمدا ئینگلتەرای لە داگیر کردنی ڤایکینگەکان ڕزگار کرد؛ و لە ساڵی ٩٢٧دا نەوەکەی ئەتێلستان بوو بە یەکەم پاشای ئینگلتەرا. سەردەمە کارەسات بارەکەی ئیتیلرد بە داگیرکارییەکەی دانمارکەکان لە ١٠١٤ کۆتایی ھات. لە ساڵی ١٠١٦دا ئیتیلرد و کوڕەکەی ئێدمۆندی دووەم ھەوڵیان دا بەرگری لە دژی ڤایکینگەکان بکەن، بەڵام دوای مردنیان، دانیمارکییەکان لەلایەن پاشا کانۆتی مەزن و کوڕەکانی تا ساڵی ١٠٤٢ فەرمانڕەواییان کرد. پاشان خێزانی وێسێکس بە کورتی دەسەڵاتی بەدەست ھێنا لەژێر ئێدواردی دانپێدانان کە کوڕی ئیتیلرد بوو، بەڵام لە دوای ھێرشی نۆرمانەکان بۆ ئینگلیز لە ساڵی ١٠٦٦دا لەدەستی دا. ھەموو پاشاکانی ئینگلتەرا لە سەردەمی ھێنری دووەم لە خێزانی وێسێکسن لە ڕێگەی ماتیلدای سکۆتلەندی،کە نەوەی ئێدمۆندی دووەم بوو وە هەرەها ھاوسەری ھێنری یەکەم بوو..[٣][٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Friar, Basic Heraldry, 12.
  2. ^ "House of Wessex", Wikipedia (بە ئینگلیزی), 2021-11-02, retrieved 2022-01-26
  3. ^ College of Arms MS L.14, dating from the reign of Henry III
  4. ^ Delmar, E. (1953) Observations on the Origin of the Arms of Edward the Confessor, The Burlington Magazine, Vol. 95, No. 608 (Nov. , 1953), pp. 358-363, Burlington Magazine Publications Ltd.