خێزانی ئادەمز (فیلمی ١٩٩١)
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|
خێزانی ئادەمز فیلمێکی سەرووسروشتیی کۆمیدیای ڕەشی ئەمریکیی ساڵی ١٩٩١ە کە لەسەر بنەمای کارەکتەرەکانی کارتۆنەکە دروست کراوە کە لەلایەن کارتۆنیست چارڵز ئادەمزەوە دروست کراون و زنجیرە تەلەڤیزیۆنییەکەی ساڵی ١٩٦٤ کە لەلایەن دەیڤد لێوییەوە بەرھەم ھێنراوە.[١] فیلمەکە لە دەرھێنانی سینەماکاری پێشوو باری سۆنێنفیڵدە لە یەکەم کاری دەرھێنانی فیلمی درێژیدا، و ئەنجێلیکا ھیوستن، کە پاڵێوراو بوو بۆ خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب بۆ ڕۆڵگێڕانەکەی وەک مۆرتیشیا ئادەمز، ڕاول جوولیا وەک گۆمێز ئادەمز، و کریستۆفەر لۆید وەک فێستەر ئادەمز ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن. فیلمەکە تیشک دەخاتە سەر خێزانێکی نامۆ، ترسناک، و ئەرستۆکراتی کە پەیوەندی لەگەڵ کەسێکدا دادەنێنەوە کە پێیان وایە خزمییەکی ماوەیەکی زۆر ونبوویانە، کە برای گۆمێز، فێستەر ئادەمزە.
فیلمەکە بە بەرھەھێنانە پڕ لە کێشەکەی ناسرابوو. لە سەرەتادا لە ئۆریۆن پیکچەرز پەرەی پێ دەدرا، و فیلمەکە ٥ ملیۆن دۆلار لە بوودجەکەی زیاتری تێچوو بەھۆی نووسینەوەی بەردەوامی سیناریۆکەوە بە درێژاییی وێنەگرتن؛ کێشەی تەندروستیی ئەو کەسانەی کە بەشدار بوون لە وێنەگرتنەکەدا؛ و وێنەگرتنێکی گشتیی پڕ لە سترێس بۆ خودی سۆنێنفیڵد، کە بووە ھۆی چەندین دواکەوتن. بەرزبوونەوەی تێچووی بەرھەمھێنان لە بوودجەی ٢٥ ملیۆن دۆلاریی فیلمەکەوە بۆ ٣٠ ملیۆن دۆلار، وای لە ئۆریۆن کرد، کە لە ڕووی دارایییەوە لە کێشەدا بوو و لە شکستی فیلمێکی تری بودجە-گەورە دەترسا، کە فیلمەکە بفرۆشێت بە پاراماونت پیکچەرز، کە فیلمەکەی تەواو کرد و دابەشکردنی ناوخۆییی فیلمەکەی گرتە ئەستۆ. ئۆریۆن فیلمەکەی لە ڕێگەی کۆلومبیا پیکچەرزەوە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا دابەش کرد. فیلمەکە لە ڕووی بازرگانییەوە سەرکەوتوو بوو، و نزیکەی حەوت ھێندەی تێچووی بەرھەمھێنانەکەی قازانج کرد، و پاشکۆیەکی بە ناوی ئادەمز فامیلی ڤالیوزی بەدوادا ھات.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Goldstein، Patrick (٣١ی ئازاری ١٩٩١). «COVER STORY: Meet the New Addams Family: The weird brood from Charles Addams cartoons and '60s TV is back in a big-name, $30-million movie». Los Angeles Times. لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی نیسانی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- فیلمە ئەمریکییەکانی دەیەی ١٩٩٠
- فیلمەکانی پاراماونت پیکچەرز
- فیلمە براوەکانی خەڵاتی گۆڵدن ڕۆسبێری
- ئەو فیلمانەی لە لۆس ئەنجلۆس وێنەگیراون
- فیلمەکان لەسەر بنەمای زنجیرە تەلەڤیزیۆنییەکان
- فیلمەکان دەربارەی جادووگەری
- فیلمەکان دەربارەی لەبیرچوونەوە
- فیلمە فانتازیا-کۆمیدییە ئەمریکییەکان
- فیلمەکانی خێزانی ئادەمز
- فیلمەکانی دەیەی ١٩٩٠ کە بە زمانی ئینگلیزین
- فیلمەکانی ١٩٩١