بۆ ناوەڕۆک بازبدە

خێراییی با

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئامێری ئەنیمۆمەتر کە بە شێوەیەکی باو بۆ پێوانەکردنی خێرایی با بەکاردێت.

لە کەشناسیدا، خێراییی با، یان خێراییی لێشاوی با، بڕێکی بنەڕەتیی بەرگەھەواییە کە بەھۆی جووڵەی ھەوا لە پەستانی بەرزەوە بۆ پەستانی نزم دروست دەبێت، کە بەزۆری بەھۆی گۆڕانە لە پلەی گەرمییەوە. ئێستا خێراییی با بە شێوەیەکی باو بە ئامێری ئەنیمۆمەتر دەپێورێت.[١]

خێراییی با کاریگەری لەسەر پێشبینیکردنی کەشوھەوا، فڕۆکەوانی و کارەکانی دەریایی، و پڕۆژەکانی بیناسازی، گەشەکردن و ڕێژەی میتابۆلیزمی زۆرێک لە جۆرەکانی ڕوەک ھەیە و کاریگەرییە بێشوومارەکانی دیکەی ھەیە.[١]

یەکەکان

[دەستکاری]

پێوەری مەتر لەسەر چرکەیەکدا (m/s)یەکێکە لە یەکەکانی سیستمی نێودەوڵەتی، کە بۆ خێرایی و ئەو یەکەکە لەلایەن ڕێکخراوی کەشناسی جیھانی پێشنیاری بۆ کراوە بۆ ڕاپۆرتکردنی خێرایی با و لەنێو ئەوانی تردا زیاتر بەکاردەھێنرێت لە پێشبینییەکانی کەشوھەوای وڵاتانی باکووردا.[٢] ھەروەھا لە ساڵی ٢٠١٠ەوە ڕێکخراوی فڕۆکەوانیی مەدەنیی نێونەتەوەیی (ICAO) پێشنیاری مەتر لە چرکەیەکدا دەکات بۆ ڕاپۆرتکردنی خێرایی با لەکاتی نزیکبوونەوە لە ڕێڕەوی فڕین، ئەمەش جێگەی یەکەی پێشوویان دەگرێتەوە کە بەکارھێنانی کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا (کم/کاتژمێر) بوو.[٣]

ھەروەھا بە ھۆکاری مێژوویی، یەکەکانی دیکەی وەک میل لە کاتژمێرێکدا (mph)، گرێکان (kn)،[٤] و پێ لە چرکەیەکدا (ft/s) ھەندێک جار بۆ پێوانەکردنی خێرایی با بەکاردەھێنرێن. لە ڕووی مێژوویییەوە، خێرایی با بە بەکارھێنانی پێوەرەکانی بیوفۆرت پۆڵێن کراوە، کە لەسەر بنەمای چاودێریی بینراوی کاریگەرییەکانی بای دیاریکراوی تایبەت لە دەریا یان لەسەر وشکانییە.

پێوانەکردن

[دەستکاری]
ئەنمۆمێتەرێکی مۆدێرن، کە بۆ گرتنی خێرایی با بەکاردێت.

ئەنیمۆمەتر یان باپێو یەکێکە لەو ئامرازانەی کە بۆ پێوانەکردنی خێرایی با بەکاردێت.[٥] ئامێرێکە کە لە ستوونێکی ڕاست و سێ یاخود چوار کووپی قووڵ پێکھاتووە، ئەنمۆمێتەرەکە جووڵەی ئاسۆیی تەنۆلکەکانی ھەوا (خێرایی با) دەگرێت.[٦]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ ئ ا Hogan، C. Michael (٢٠١٠). «Abiotic factor». لە Emily Monosson؛ C. Cleveland (eds.). Encyclopedia of Earth. Washington D.C.: National Council for Science and the Environment. لە ڕەسەنەکە لە ٨ی حوزەیرانی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  3. ^ https://aerosavvy.com/wp-content/uploads/2014/08/an05_cons.pdf
  4. ^ «Why is Wind Speed Measured in Knots?». ThoughtCo (بە ئینگلیزی). لە ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  5. ^ Koen، Joshua. «Najlepsze kasyna bez weryfikacji w 2025». www.ciese.org. لە ١٨ی نیسانی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  6. ^ «anemometer». education.nationalgeographic.org (بە ئینگلیزی). لە ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.