خۆیبوون

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(ڕەوانەکراوە لە خۆییبوونەوە)
Jump to navigation Jump to search

خۆیبوون (بە کوردی: جواتا سەرخوەبوونا کورد Ciwata Serxwebûna Kurd) ڕێکخراوێکی ناسیۆنالیزمی کوردی (کوردایەتی) بوون کە پاڵپشتییان لە سەرھەڵدانی ئارارات دەکرد، ئەم کۆمەڵەیە بەسەرکردایەتی ئیحسان نووری پاشا لە وڵاتی لوبنان لە ڕۆژی ٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٢٧ دامەزرا.

چالاکییەکانی خۆیبوون لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان[دەستکاری]

لە کتێبی بیرەوەرییەکانی ئەحمەد ئەمیرئەحمەدی لە سەرکردەکانی ئەرتەشی پاشایەتیی ئێران نووسروە کە حیزبێک بە نێوی حیزبی خۆمان لە لایەنی کۆمەڵێک لە ڕۆشنبیرانی کورد لە وڵاتی میسردا دامەزراوەتەوە و گۆڤارێک سەبارەت بە سەربەخۆییی کوردستان بڵاو دەکات و لە ئێران و تورکیا خەریکی چالاکییە. بە وتەی ئەحمەد ئەمیرئەحمەدی ڕەزا شا پێڕستێک لە ناوەکانی سەرکردەکانی کوردی خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستان کە لەو حیزبە لایەنگریان دەکرد بەشێوەی تلێگراف بە ئەمیرئەحمەدی ناردووە و ئەمیرئەحمەدیش کە لەو سەردەمە بەرپرسی سەرکوتکردنی سەربزێوییەکانی کوردستان و لوڕستان بوو، پێڵانێک دادەڕێژینێت و بە بوونەی ڕێزلێگرتن داوەتیان دەکات بێن بۆ ساخلۆکانی ئەرتەش و ھەموویان دەستبەسەر و ڕەوانەی تاران دەکات و تا داکەوتنی ڕەزا شا و دەستپێکی شەڕی دووەمی جیھانی لە زنداندا دەیانپارێزێتەوە. محەممەد عەلی سوڵتانی وازانیوە کە حیزبی خۆمان ھەر ئەو حیزبی خۆیبوون بێت.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ سلطانی، محمدعلی، احزاب سیاسی و انجمن‌ھای سری در کرمانشاە، از فراموشخانە تا خانەی سیاە: دورەھای ۵–۱ انتخابات مجلس شورای ملی و فریادگران بر نظام دیکتاتوری از کرمانشاە؛ تھران: مؤسسەی فرھنگی نشر سھا، جلد اول، چاپ یکم: ۱۳۷۸؛ ص ٢٧٣-٢٧٢.