خۆپیشاندانەکانی ٢٠٢٥ی تورکیا
![]() | لەم وتارەدا بەڵگە لەسەر ڕووداوێکی بەردەوام تۆمار دەکرێت. لەوانەیە زانیارییەکان لەگەڵ بەرەو پێش چوونی ڕووداوەکەدا بەخێرایی بگۆڕدرێن، و دەشێت ڕاپۆرتی ھەواڵە سەرەتایییەکان باوەڕپێنەکراو بن. کۆتا نوێکردنەوەکان بۆ ئەم وتارە لەوانە نییە ڕەنگدانەوەی ھەنووکەترین زانیاری بێت. |
خۆپیشاندانەکانی ٢٠٢٥ی تورکیا | |
---|---|
![]() چالاکوانانی پارتی کرێکارانی تورکیا و پارتی ڕزگاریخوازی تورکیا لە ٢٠ی ئازاری ٢٠٢٥ | |
ڕۆژ | ١٩ی ئازاری ٢٠٢٥ – ئێستا (١ مانگ، و ٦ ڕۆژ) |
شوێن | |
هۆکار |
|
ئامانج |
|
شێواز | |
ئەنجام | بەردەوامە
|
خۆپیشاندانەکانی ٢٠٢٥ی تورکیا زنجیرەیەک خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیی گەورە لە تورکیا دەگرێتەوە، کە لە ١٩ی ئازاری ٢٠٢٥ سەری ھەڵدا، دوای دەستبەسەرکردن و دەستگیرکردنی ئەکرەم ئیمامئۆغلوو، سەرۆکی شارەوانی ئەستەمبوڵ و سەدان ئەندامی دیکەی ئۆپۆزیسیۆن و خۆپیشاندەر لەلایەن حکوومەتی تورکیاوە. گردبوونەوەکان دژایەتییەکی بەرچاوی ڕای گشتی نیشاندا بە دەستگیرکردنی ئەکرەم ئیمامئۆغلوو، کە کاندیدی سەرەکیی ئۆپۆزیسیۆن بوو بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیا لە ساڵی ٢٠٢٨ و ڕکابەری سەرەکیی سیاسی ڕەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیایە.[١]
خۆپیشاندانەکان لەلایەن جەھەپە و زۆرێک لە پارت و ڕێکخراوە و کۆمەڵە ڕامیارییەکانی دیکە پاڵپشتی کراوە. سەدان ھەزار کەس بە نزیکەیی لە ھەموو شارەکانی تورکیا (بەتایبەت لە ئەستەمبوڵ، ئەنقەرە و ئیزمیر) ناڕەزایەتیان دەربڕیوە، و زۆرترین جەنجاڵی لەبەردەم بارەگای شارەوانی ئەستەمبوڵدایە. خوێندکارانی زانکۆ ڕۆڵی سەرەکی لەم ناڕەزایەتیانەدا دەبینن.[٢]
ناڕەزایەتییەکان لە چوارچێوەی قەیرانی ئابووری تورکیادا ڕوودەدەن. بەھای لیرەی تورکی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی لە سێ ڕۆژی دوای دەستگیرکردنی ئیمامئۆغلوو بە ڕێژەی ٪١٦.٣ دابەزی.[٣]
پێشینە
[دەستکاری]ئەکرەم ئیمامئۆغلوو، سیاسەتوانێکی ٥٤ ساڵەی پارتی کۆماریی گەل (جەھەپە)، لە ساڵی ٢٠١٩ەوە وەکوو سەرۆک شارەوانیی ئەستەمبوڵ دەست بەکاربووە. ئیمامئۆغلوو لە ھەڵبژاردنەکانی ٢٠١٩ و ھەڵبژاردنی شارەوانییەکانی ٢٠٢٤ سەرکەوتنی گەورەی لە دژی ھاوپەیمانەکانی ئەردۆغان بەدەست ھێناوە، کە تێیدا کۆنترۆڵی شارە گەورەکانی تورکیا کەوتووەتە دەست جەھەپە.[٤]
لە چەند مانگی پێش دەستبەسەرکردنیدا، ئیمامئۆغلوو ڕەخنەکانی لە حکوومەتەکەی ئەردۆغان چڕتر کردبووەوە و لە ئەنجامدا چەندین ڕێکاری یاسایی بەرامبەری گرتەبەر. لە ١٩ی ئازاری ٢٠٢٥، دەسەڵاتدارانی تورکیا ئیمامئۆغلوویان بە چەند تۆمەتێک، کە بریتی بوون لە گەندەڵی و یارمەتیدانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، دەستبەسەر کرد.[٥] ھەروەھا نزیکەی ١٠٠ کەس بە ڕۆژنامەنووس و کەسایەتییە بازرگانییەکان تۆمەتبار کران بە چالاکیی تاوانکاریانە کە گوایە پەیوەست بوون بە گرێبەستی شارەوانییەکان. زانکۆی ئیستەمبوڵ بڕوانامەی ئەکادیمی ئیمامئۆغلووی ھەڵوەشاندەوە، کە ئەگەر پەسەند بکرێت، ئەوا لە بەشداریکردنی لە ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی سەرۆکایەتیدا بێبەش دەبێت.[٦] ئەو ھۆکارەی کە خراوەتەڕوو، ناڕێکی بووە لە دوای گواستنەوەی لە زانکۆیەکی ناحکوومی.[٧][٨]
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ https://www.reuters.com/world/middle-east/protesters-say-istanbul-mayor-detention-is-blow-democracy-2025-03-19/
- ^ «Saraçhane'de "İmamoğlu" protestosu – DW – 19.03.2025». dw.com (بە تورکی). لە ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ^ https://www.economist.com/europe/2025/03/24/turkeys-anti-democratic-crackdown-is-damaging-its-economy
- ^ https://www.reuters.com/world/middle-east/protesters-say-istanbul-mayor-detention-is-blow-democracy-2025-03-19/
- ^ https://www.reuters.com/world/middle-east/turkish-authorities-order-detention-istanbul-mayor-some-100-others-2025-03-19/
- ^ «Türkiye: Massive escalation in ongoing crackdown including arrest of Istanbul mayor». Amnesty International (بە ئینگلیزی). ١٩ی ئازاری ٢٠٢٥. لە ٢٦ی ئازاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ^ Press، The Associated (٢٤ی ئازاری ٢٠٢٥). «Turkish court orders Erdogan rival jailed pending trial on corruption charges as protests grow». Toronto Star (بە ئینگلیزی). لە ٢٦ی ئازاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ^ Staff، Al Jazeera. «Why are there protests in Turkiye? What to know». Al Jazeera (بە ئینگلیزی). لە ٢٦ی ئازاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.