خۆپیشاندانەکانی دژی شەڕی ٢٠٢٢ لە ڕووسیا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
خۆپیشاندانەکانی دژی جەنگی ٢٠٢٢ لە ڕووسیا
بەشێکە لەخۆپیشاندانەکانی ٢٠٢٢ی دژ بە ھێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئوکراینا، opposition to Vladimir Putin in Russia
بابەتی لاوەکیھێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئوکراینا ٢٠٢٢
وڵاتڕووسیا
ڕێکەوتی دەستپێکردن٢٤ی شوباتی ٢٠٢٢


خۆپیشاندانەکانی دژی شەڕی ٢٠٢٢ لە ڕووسیا ئاماژەیە بۆ ئەو گردبوونەوە و دژایەتییانەی دژی شاڵاوی سەربازی ڕووسیا بۆ سەر ئوکراینا کە ڕووسیا لە ٢٤ی شووبات دەستی پێکردووە.

لە سۆشیال میدیا[دەستکاری]

لە ھەفتەکانی پێش دەستپێکردنی شاڵاوەکەی ڕووسیا، ھەنێک نیشانە و ھێمای دژی-جەنگ لە سەنت پیتەرزبورگ بەرز دەبوویەوە. لە سەرەتای شووبات، زیاتر لە ١٥٠ چالاکوانی بەناوبانگی ڕووسی، نووسەران و ئەکادیمیاوانەکان نووسراوێکیان واژوو کرد کە دژایەتی پێشڕەوییە سەربازییەکانی ڕووسیا دەکات[١]

لە ٢٤ی شووبات دوای داگیرکارییە سەربازییەکە، چەندین ئەستێرەی ناسراوی ناو میدیاکانی ڕووسیا، بە ئاشکرا ڕەخنە و دژایەتییان لەسەر جەنگەکە دەربڕی[٢] ڕۆژنامەوانی ڕۆژنامەی کۆمەرسانت ئێلینا سکاڵانامەیەکی دژە جەنگی ئامادەکرد کە لەلایەن ٢٥٠ ڕۆژنامەوان واژوو کرا، نووسراوێکی تری دژە جەنگیش بەھەمان شێوە لەلایەن زیاتر لە ٢٥٠ زانستخواز واژووی لەسەر کرا، سێیەم نووسراویش لەلایەن نزیکەی ٢٠٠ فەرمانبەری مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا و شارەکانی تر واژووی لەسەر کرا.[٣] لە ٢٤ی شووبات لیڤ پۆنۆماریۆڤی چالاکوان لەسەر ھێڵی ئینتەرنێت دەستی بە سکاڵانامەیەکی دژی جەنگی ڕووسیا کرد، لە کۆتایی ڕۆژەکە ٢٨٩،٠٠٠ واژووی کۆکردەوە.[٤]

لەسەر شەقام[دەستکاری]

لە دوای نیوەڕۆی داگیرکارییەکەی ڕووسیا لێژنەی لێکۆڵێنەوەی ڕووسیا ھۆشداری دایە ڕووسیاییەکان کە ڕووبەرووی سزای یاسای دەبنەوە، مارینا لیتڤینۆڤیچ لە ئیسنتاگرام داوای خۆپیشاندانی کرد لەسەر شەقەمەکانی ڕووسیا لە ئێوارەی ٢٤ی شووبات[٢]، بەڵام لەلایەن پۆلیس ڕێگری لێکرا کاتێک لە خانووەکەی دەرچوو، ھەرچۆنێک بێت ئەم ئێوارەیە ھەزاران کەس لەسەر شەقامەکان گردبوونەوە لەنێوان شارەکانی ڕووسیا بۆ دژاییەتیکردنی جەنگەی ڕووسیا، وە کاریگەرترینان لە مۆسکۆ و سەنت پیتەرزبورگ بوو[٥] ھەرچۆنێک بێت بەھۆی ئەمەوە دەستگیرکردنێکی فراوانی لێکەوتووە و زیاتر لە ٩٥٠ کەس لە مۆسکۆ دەستگیرکران[٦][٧]

لەدوای تێپەڕبوونی ڕۆژی دواتر لە ٢٥ی شووبات خۆپیشاندانی زیاتر لە مۆسکۆ و سەنت پیتەرزبورگ و شارەکانی تر بەرێوە چوو لە سەنت پیتەرزبورگ سەدان کەسی تر لە ناوەندی شارەکە کۆبوونەوە، بە وتنی "نەخێر بۆ جەنگ!". میدیای OVD-Info ڕاپۆرتی زیاتر لە ٤٣٧ گردبوونەوەی لە ٢٦ شاری ڕووسیا داوە. لەناویاندا ٢٢٦ لە مۆسکۆ و ١٣٠ لە سەنت پیتەرزبورگ.[٨]

کاردانەوەکان[دەستکاری]

ھیومن ڕایتس وۆچ ئەوەی خستۆتە ڕوو کە ڤیدیۆکان "دەستگیرکردنی چالاکوانانی ئاشتیخواز بەشێوەیەکی دڕندانە لەلایەن پۆلیسەکان" نیشان دەدات و باس لەوە دەکات ھەوڵەکانی "لایەنی پەیوەندیدار" لە بەشداریکردن لە گردبوونەوە ئاشتخیوازەکان بۆ دەربڕینی بیروراکانیان بە شێوەیەکی ئازادنە بەزاندنی مافە سەرەکی و سەرەتاییەکانە.[٩]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Niko Vorobyov (3 February 2022). "Ukraine crisis: Russia's quiet anti-war movement gets louder". Al Jazeera. Archived from the original on 24 February 2022. Retrieved 24 February 2022.
  2. ^ ئ ا Tristan Bove (24 February 2022). "Russian celebrities risk being banned for life to slam Putin's attack on Ukraine". Fortune. Retrieved 24 February 2022.
  3. ^ Siba Jackson (24 February 2022). "Ukraine: Police arrest more than 1,700 anti-war protesters in Russia as anger erupts over invasion". Sky News. Archived from the original on 24 February 2022. Retrieved 24 February 2022.
  4. ^ "Ukraine attack: Hundreds arrested in anti-war protests in Russia". Al-Jazeera. 24 February 2022. Archived from the original on 24 February 2022. Retrieved 24 February 2022.
  5. ^ Pjotr Sauer; Andrew Roth (24 February 2022). "Thousands join anti-war protests in Russia after Ukraine invasion". The Guardian. Archived from the original on 24 February 2022. Retrieved 24 February 2022.
  6. ^ "More than 1,700 people detained in widespread Russian protests against Ukraine invasion". CBC News. 24 February 2022. Archived from the original on 24 February 2022. Retrieved 24 February 2022.
  7. ^ Pjotr Sauer; Andrew Roth (24 February 2022). "Thousands join anti-war protests in Russia after Ukraine invasion". The Guardian. Archived from the original on 24 February 2022. Retrieved 24 February 2022.
  8. ^ Dasha Litvinova. "Russia arrests hundreds of protesters as anti-war demonstrations grow". Portland Press Herald. Retrieved 25 February 2022.
  9. ^ "Russia: Arbitrary Detentions of Anti-War Protesters". Human Rights Watch. 26 February 2022. Retrieved 26 February 2022.