خۆشگۆشت
خۆشگۆشت جۆرێکی چێشتە کە کەباب دەکرێت و بەزۆری ھاوشانی خواردنەکانی وەک جەرگ و دڵ و کەبابی گورچیلە پێشکەش دەکرێت.
خۆشگۆشت دوو جۆری جیاوازی ھەیە: "خۆشگۆشتی دڵ" ئاماژەیە بۆ ڕژێنەی پەنکریاسی ئاژەڵەکە، ھەروەھا "خۆشگۆشتی مل" ئاماژە بۆ ڕژێنەی تایموسی ئاژەڵەکە دەکات. پەنکریاس ڕۆڵی ھەیە لە بەرھەمھێنانی ئەنسۆلین و ڕێکخستنی شەکری خوێن، ھەروەھا تایموس بەشێکە لە سیستەمی بەرگریی گواندارانەکان. ھەردوو جۆری ڕژێنەکە بەشێکن لە شانەڕژێنەکانی لەش و لە پرۆتین دروستکراون.[١]
لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان بەم خۆراکە خۆشگۆشت دەوترێت. بەڵام لە ئێران و بەتایبەت لە شاری تاران خووئەکی پێ دەڵێن و لەلایەکی دیکەش وشەی خۆشگۆشت (بە فارسی: خوشگوشت) بۆ خۆراکێکی دیکە کە لە بەشی سەرەتاییی ڕیخۆڵەی مەڕ کە دوانزەگرێیە ئامادە دەکرێت بەکار دەھێنن[١] کە لە کوردیدا لێخەروو/ڕیخۆڵە و تورکەکان بارساقی پێدەڵێن و خۆراکێکی جیاوازە.
خواردنێکی ھاوشێوە لە خواردنی ئەورووپیدا ھەیە، بە ئینگلیزی پێی دەوترێت سووئیت برێد (sweetbread)، کە لە ڕژێنەی تایموس (throat sweetbread) یان پەنکریاس (gut sweetbread) دروست دەکرێت. وشەی سووئیت برێد دەتوانرێت بە ھاوتای خۆشگۆشت بزانرێت.[٢] [٣]
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- 1 2 خەبەرئۆنلاین: دمەلان چۆنیەتیی ھۆرمۆنیی نییە/ بۆچی خووئەک و خۆشگۆشت نابێت بخۆردرێت؟ (بە فارسی)، نووسراو لە ۲ کانوونی یەکەمی ١٠٢٤؛ سەردان لە ٧ی ئایاری ٢٠٢٤.
- ↑ فەرھەنگۆکی ئینگلیزیی ئۆکسفۆرد: sweetbread (بە ئینگلیزی)؛ سەردان لە ٧ی ئایاری ٢٠٢٤.
- ↑ سیریێس ئیتس: ڕێچکەی بەرھەمھێنانی سووئیت برێد لەگەڵ پاقلە (بە ئینگلیزی)، نووسینی چیچی وانگ، نووسراو لە ٢٦ ئازاری ٢٠١٩؛ سەردان لە ٧ی ئایاری ٢٠٢٤.