بۆ ناوەڕۆک بازبدە

خۆشگوزەرانی گەلی سۆسیالیستی نەتەوەیی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
خۆشگوزەرانی گەلی سۆسیالیستی نەتەوەیی
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ١٩٣٢
کورتەناوNSV
وڵاتڕایشی ئەڵمانی
ئایدۆلۆژیای سیاسینازیزم
شوێنی بارەگاکانبەرلین
کۆتاییھاتن١٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٥
ناوبراو بەNationalsozialistische Volkswohlfahrt
نیشانەی ئێن ئێس ڤی

خۆشگوزەرانی گەلی سۆسیالیستی نەتەوەیی (بە ئەڵمانی: Nationalsozialistische Volkswohlfahrt, NSV) ڕێکخراوێکی چاودێری کۆمەڵایەتی بوو لە سەردەمی ڕایشی سێیەم. لە ساڵی ١٩٣١ وەک ڕێکخراوێکی خۆشگوزەرانی ناوخۆیی دامەزراوە؛ لە ٣ی ئایاری ١٩٣٣، دوای ماوەیەکی کەم لە دەستبەسەرداگرتنی دەسەڵاتی پارتی نازی لە ئەڵمانیای ڤایمەر، ھیتلەر گۆڕی بۆ ڕێکخراوێکی سەر بە پارتی نازی. نووسینگە سەرەکییەکان لە بەرلین بوون. پێکھاتەی ڕێکخراوەکە لەسەر بنەمای نموونەی پارتی نازی بوو، لەگەڵ ئیدارەی ناوخۆیی (Kreis) و کاونتی Gau).[١]

ئێریچ ھیلگنفێڵد کە سەرۆکی ئۆفیسی ڕێکخراوەکە بوو، لە ٢٠ی نیسانی ١٩٣١دا ھەڵمەتێکی خێرخوازی ڕێکخست بۆ ئاھەنگگێڕان بە بۆنەی لەدایکبوونی ئەدۆلف ھیتلەر. دوای ئەم ھەنگاوە جۆزێف گۆبێڵز ناوی لێنا سەرۆکی ڕێکخراوەکە. ئەم ڕێکخراوە وەک تاکە ئۆرگانی سپۆنسەری پارتی نازی لە ٣ی ئایاری ١٩٣٣ دامەزرا. لە ٢١ی ئەیلوولی ھەمان ساڵدا، ھێلفنفێڵد وەک کۆمیساری ڕایش بۆ ڕێکخراوی فریاگوزاری زستانی ئەڵمانیا (بەرنامەی پشتیوانی زستانە) دەستنیشانکرا. لە سەردەمی ھیلگنفێڵددا، بەرنامەکە ئەوەندە فراوانتر بوو کە سیستەمەکە بە شایستەی نازناوی «گەورەترین کارگەی کۆمەڵایەتی لە جیھاندا» دادەنرا. یەکێک لە ڕێگاکانی فراوانکردن بریتی بوو لە ھەڵمژینی، یان بە زمانی نازی ھەماھەنگی، ڕێکخراوە خێرخوازییە نا نازییەکان کە پێشتر ھەبوون. لە ساڵی ١٩٣٣ ھیتلەر فەرمانێکی دەرکرد کە ھەموو ڕێکخراوە خێرخوازییە تایبەتەکانی ئەڵمانیا قەدەغە دەکات، ھەروەھا فەرمانی بە ھیلگنفێڵد سەرۆکی ئێن ئێس ڤی کرد کە «ھەموو دامەزراوە تایبەتەکانی خۆشگوزەرانی ھەڵبوەشێنێتەوە»، ئەمەش ئامرازەکانی بۆ نازییەکان دابین کرد بۆ ئەوەی بەشداری ئەندازیاری کۆمەڵایەتی کۆمەڵگا بکەن بە ھەڵبژاردنی کێ دەتوانێت یارمەتییەکانی حکوومەت وەربگرێت. ھیتلەر شارەوانییە ناوخۆیییەکان، ویلایەتە فیدراڵییەکانی ئەڵمانیا و پێکھاتەکانی گەیاندنی تایبەت کە خزمەتگوزاری ئاسوودەژیانی پێشکەش بە خەڵک دەکرد و بە نیشتمانی کرد.

کارتی ئەندامێتی ئێن ئێس ڤی ١٩٣٥

ئێن ئێس ڤی دووەم گەورەترین گرووپی دەستەجەمعی نازی بوو تا ساڵی ١٩٣٥، لە دوای بەرەی کرێکارانی ئەڵمانی دووەم. ٤٫٧ ملیۆن ئەندامی و ٥٢٠ ھەزار کرێکاری خۆبەخشی ھەبووە. ئەو ئەندامانەی پارتی نازی کە چالاک بوون لە خۆشگوزەرانی کۆمەڵگادا یان لە ڕووی پیشەییەوە یان وەک خۆبەخشەوە، پێویست بوو ئەندامی ئێن ئێس ڤی بن.[٢]

لە کاتی جەنگی جیھانیی دووەمدا، ڕێکخراوەکە زیاتر و زیاتر بەرپرسیارێتی حکوومەتی لە ئەستۆ گرت، بەتایبەتی لە بوارەکانی کاری منداڵان و گەنجان. خەرجییەکانی دەوڵەتی ئاسوودەژیانی نازییەکان بەردەوام لە بەرزبوونەوەدا بوون، پێش دەستپێکردنی جەنگی جیھانیی دووەم و ڕاستەوخۆ دوای دەستپێکردنی جەنگی جیھانی بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبوونەوە. لە سێ ساڵی بوودجەدا، ئەو پارەیەی کە پێویست بوو بۆ بەرنامەکانی چاودێری کۆمەڵایەتی ئەڵمانیا زیاتر لە دوو ھێندە زیادی کرد لە ٦٤٠٫٤ ملیۆن ڕایشمارک لە ساڵی ١٩٣٨ بۆ ١٫٣٩٥ ملیار ڕایشمارک تا ساڵی ١٩٤١.

ھەروەھا ئێن ئێس ڤی بەشداری کرد لە دابەشکردنی شۆربا بەسەر ھاووڵاتیانی وارشۆ دوای تەسلیمبوونی شارەکە، جوولەکەکان لەم ھەوڵەدا دوور خرانەوە، کە تیشکی خستە سەر پڕوپاگەندە.[٣]

دوای شکستی ئەڵمانیای نازی لە جەنگی جیھانیی دووەمدا، حکوومەتی سەربازی ئەمریکا یاسایەکی تایبەتی دەرکرد کە پارتی نازی و ھەموو لقەکانی قەدەغە کرد. فەرمانی داماڵینی نازی کە بە یاسای ژمارە ٥ ناسراوە، ئێن ئێس ڤیی ھەڵوەشاندەوە، وەک ھەموو ڕێکخراوەکانی پەیوەست بە پارتی نازی. ڕێکخراوەکانی چاودێری کۆمەڵایەتی دەبوو لەکاتی ئاوەدانکردنەوەی دوای جەنگ لە ھەردوو ئەڵمانیای ڕۆژاوا و ڕۆژھەڵات دامەزرێنرێنەوە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Brill، Werner (٢٠١١). Pädagogik der Abgrenzung: Die Implementierung der Rassenhygiene im Nationalsozialismus durch die Sonderpädagogik (بە German). Julius Klinkhardt. لاپەڕە ٣١٤. ژپنک ٩٧٨-٣-٧٨١٥-١٨٣٥-٣. لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە.{{cite book}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  2. Gruner، Wolf (٢٠٠٩). Öffentliche Wohlfahrt und Judenverfolgung: Wechselwirkungen lokaler und zentraler Politik im NS-Staat (1933–1942) (بە German). Oldenbourg Verlag. لاپەڕە ٣٠–٣١. لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە.{{cite book}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  3. Emanuel Ringelblum؛ Joseph Kermish؛ Shmuel Krakowski (١٩٩٢). Polish-Jewish Relations During the Second World War. Evanston, Illinois: Northwestern University Press. لاپەڕە ٣٧–٣٨. ژپنک ٩٧٨-٠-٨١٠١-٠٩٦٣-٦. لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی ئازاری ٢٠١١ ھێنراوە.