خۆزگە بەو کەسە دەڵێت من تورکم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
درۆشمی «خۆزگە بەو کەسە دەڵێت من تورکم»، و ئاڵای کۆماری تورکی قوبرسی باکوور لە سەری کێوەکانی بەشپارماک لە قوبرسدا.

خۆزگە بەو کەسە دەڵێت من تورکم (بە تورکی: Ne mutlu Türküm diyene؛ نێ مووتڵوو توورکووم دیەنێ)، دروشمی کۆماری تورکیایە. ئەم ڕستەیە بۆ یەکەم جار لە لایەن موستەفا کەمال ئاتاتورک لە ڕێوڕەسمی دەھەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی کۆماری تورکیا لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٣٣ (ڕۆژی کۆمار) گوتراوە. لە ساڵی ١٩٧٢دا، وەزارەتی پەروەردەی نەتەوەییی کۆماری تورکیا ئەم دروشمەی وەکوو سوێندی قوتابییەکان دابین کرد.[١][٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]