خۆربردن

خۆربردن یان سووتان بە خۆر جۆرێکە لە سووتانی تیشکی کە کار دەکاتە سەر شانە زیندووەکانی وەک پێست، ئەمەش لە ئەنجامی بەرکوتنی زۆر و زیاد لە پێویست بە تیشکی سەروو بنەوشەیی (UV) کە بەزۆری لە خۆرەوە سەرچاوە دەگرێت.
نیشانەکان
[دەستکاری]نیشانە باوەکان لە مرۆڤ و ئاژەڵەکانی تریشدا بریتین لە:
- سووربوونەوەی پێست کە لە کاتی دەستپێداندا گەرم یان بەئازارە.
- بێھێزیی گشتی و گێژبوونی سووک.
- دروستبوونی بلۆق و توێژاڵکردن و لێبوونەوەی پێست.
- ئاوسان، خوران، و ھێڵنجدان (دڵتێکھەڵاتن).
بەرکەوتنی زۆری تیشکی سەروو بنەوشەیی (UV) ھۆکاری سەرەکییە بۆ دروستبوونی گرێی شێرپەنجەییی لەسەر پێست، کە لە حاڵەتە زۆر توندەکاندا دەکرێت مەترسی بۆ سەر ژیانی مرۆڤ دروست بکات. خۆربردن لە ڕاستیدا وەڵامدانەوەیەکی ھەوکردنە لە شانەکاندا کە بەھۆی تێکچوونی ترشە ناووکییەکان (DNA) بەھۆی تیشکی خۆرەوە دەستپێدەکات.
خۆپاراستن
[دەستکاری]ڕێکارەکانی پاراستن لە خۆر، وەک بەکارھێنانی کرێمی دژەخۆر و پۆشینی جلی پارێزەر، بە شێوەیەکی بەربڵاو قبووڵکراون بۆ ڕێگریکردن لە خۆربردن و ھەندێک جۆری شێرپەنجەی پێست. تاقمە تایبەتەکانی کۆمەڵگا، بەتایبەتی منداڵان، زیاتر ھەستیارن بە خۆربردن و پێویستە ڕێکاری توندی پاراستنیان بۆ بگیرێتە بەر بۆ ڕێگریکردن لە زیان گەیشتن بە پێستیان.
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- World Health Organization, International Agency for Research on Cancer "Do sunscreens prevent skin cancer" Press release No. 132, 5 June 2000.
- Maslin DL (تشرینی دووەم ٢٠١٤). "Do sunscreens protect us?". *International Journal of Dermatology*. ٥3 (11): ١٣١٩–١٣٢٣.
- Dusza SW, et al. (شوبات ٢٠١٢). "Prospective Study of Sunburn and Sun Behavior Patterns During Adolescence". *Pediatrics*. ١٢9 (2): ٣٠٩–٣١٧.