خۆجەئیزم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە خۆجەییستەوە ڕەوانە کراوە)

خۆجەئیزم (بە ئینگلیزی: Hoxhaism) چەشنێک مارکسیزم-لێنینیزمی دژەپێداچوونەوەخوازییە کە لە کۆتاییەکانی دەیەی ١٩٧٠ و بە ھۆی لقخواردنەوەیەک لە بزووتنەوەی ماوئیستی، و ئاشکرا بوونی کێشە و ناکۆکیی ئایدیۆلۆجیک لەنێوان حیزبی کۆمۆنیستی چین و حیزبی کاری ئالبانیا لە ساڵی ١٩٧٨ بە دی ھات.[١] ناوی ئەم ئایدیۆلۆجی لە ناوی ئەنوەر خۆجە ڕێبەری بەرجەستەی کۆمۆنیستیی ئالبانیا گیراوەتەوە.

ھەڵسەنگاندنێکی گشتی[دەستکاری]

خۆجەئیزم خۆی لەگەڵ پاڵپشتیکردن لە میراتی جۆزێف ستالین، ڕێکخستنەوەی یەکێتیی سۆڤیەت لەژێری ستالینیزم،[٢] و ڕەخنەگریی توند لە ھەموو گرووپە کۆمۆنیستییەکانی دیکە، وێنەی کۆمۆنیزم ئەورووپایی کە وەکوو بزووتنەوەیەکی دژەکۆمۆنیزم دەیزانێت، و بە پێداچوونەوەخواز ناویان لێ دەبات، پێناسە دەکرێت.

ئەنوەر خۆجە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان، یەکێتیی سۆڤیەت، چین و یووگۆسلاڤیا ڕەخنەی دەگرت و لەم سێیانەی دوایی وەکوو سۆشیال ئیمپریالیست ناوی دەبرد، و یەکێتیی سۆڤیەتی بەھۆی داگیرکاریی چێکۆسلۆڤاکیا لە ساڵی ١٩٦٨ تاوانبار کرد و پێش لە ئەوەیش لە وەڵامدانەوە لە پەیمانی وارساو کشایەوە. خۆجەئیزم ئەم مافە بۆ نەتەوەکان دووپاتدەکاتەوە کە بە شێوەکانی جیاواز کە بارودۆخی ھەر وڵات دەسەپینێت بە شوێنی سۆشیالیزم بکەون.[٣] سەرەڕای ئەوەش خۆجە خۆی ھەڵگری ئەوە بوو کە تیتۆئیزم لە بەکردارکردندا دژەمارکسیستی بووە.[٤]

ئالبانییەکان لە بەرامبەر بەشێکی گەورە لە ماوئیستەکان بە تایبەت لە ئەمریکای لاتینی (لایەنەکانی وەکوو ئەرتەشی ڕزگارکەری گەل، حیزبی کۆمۆنیستی مارکسیست-لێنینیستی ئێکوادۆر یان حیزبی کۆمۆنیستی شۆڕشگێڕی بەڕازیل) سەرکەوت، ھەروەھا پێکەوتنێکی یەکجار زۆرێکیش لە ئاستی ناونەتەوەیی بە دەست ھێناو.

حیزبە خۆجەئیستەکان بەدوای داکەوتنی کۆماری سۆشیالیستی گەلی ئالبانیا لە ساڵی ١٩٩١ خۆیان بە دەوری کۆبوونەوەی ناونەتەوەیی کە لە ساڵی ١٩٩٤ دامەزرا و ھەروەھا گۆڤاری یەکێتی و خەبات ڕێکخست.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ کۆمۆنیزم بۆ زانینی ھەمووان، بڵاوکردنەوەی فیلیکاریەن، ٢٠٠٨، پ ٢٣.
  2. ^ پریدھام، جێئۆفری (٢٠٠٠). جوولانەوەی بەدیموکراتیکردن: ڕێبازێکی ڕێژەیی، بڵاوکردنەوەی بلوومزبێری، پ ٧٠.
  3. ^ ئەستێرەی سوور: ڕێپیشاندەرێکی کورت لە سەر خۆجەئیزم، نووسراو لە ١١ی حوزەیرانی ٢٠١١؛ ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. سەردان لە ١٦ی تەممووزی ٢٠١٩.
  4. ^ خۆجە، ئەنوەر: کۆمۆنیزمی ئەورووپایی دژەکۆمۆنیزمە، نووسراو لە ١٩٨٠ لە تیرانا، پەخشانگەی ٨ی نێنتۆری؛ سەردان لە ١٦ی تەممووزی ٢٠١٩.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]