بۆ ناوەڕۆک بازبدە

خڕۆکەی خوێن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

خڕۆکەی خوێن یان خانەی خوێن (بە ئینگلیزی: Blood cell) (ھەروەھا پێی دەگوترێت ھیمۆسایت یان ھیماتۆسایت) خانەیەکە کە لە ڕێگەی پرۆسەی خوێندروستبوون بەرھەم دێت و بە شێوەیەکی سەرەکی لە خوێندا دەبینرێت. جۆرە سەرەکییەکانی خڕۆکەکانی خوێن بریتین لە خڕۆکە سوورەکان (ئێریسرۆسایتەکان)، خڕۆکە سپییەکان (لیوکۆسایتەکان)، و پەڕەکانی خوێن (سرۆمبۆسایتەکان). پێکەوە، ئەم سێ جۆرەی خڕۆکەی خوێن بە قەبارە ٤٥٪ی شانەی خوێن پێکدەھێنن، و ٥٥٪ەکەی تری قەبارەکە لە پلازما پێکدێت کە پێکھاتە شلەکەی خوێنە.[١]

ئەو خڕۆکانەی خوێن کە توانای جیاکارییان ھەیە پێیان دەگوترێت خانە خوێندروستکەرەکان (hematopoietic cells)؛ ئەوانەشی کە زۆرترین توانایان لەمەدا ھەیە پێیان دەگوترێت خانە بنەڕەتییە خوێندروستکەرەکان (hematopoietic stem cells).

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Maton، Anthea؛ Jean Hopkins؛ Charles William McLaughlin؛ Susan Johnson؛ Maryanna Quon Warner؛ David LaHart؛ Jill D. Wright (١٩٩٣). Human Biology and Health. Englewood Cliffs, New Jersey, US: Prentice Hall. ژپنک ٠-١٣-٩٨١١٧٦-١.