بۆ ناوەڕۆک بازبدە

خوێنی تەواو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
خوێنی تەواو
یەکەیێکی خوێنی تەواو پاش کرداری کۆکردنەوەی لە بانکی خوێن

خوێنی تەواو بریتییە لە خوێنی مرۆڤ کاتێک لە خوێنبەخشینێکی ستانداردەوە وەردەگیرێت.[١] بەکاردێت لە چارەسەرکردنی خوێنبەربوونێکی زۆر، ئاڵوگۆڕی خوێن، و ھەروەھا کاتێک خەڵک خوێن دەبەخشنە خۆیان (بۆ مەبەستێکی دیاریکراو وەک نەشتەرگەرییەکی چاوەڕوانکراو)[٢].[١] یەکەیێک لە خوێنی تەواو (~٥١٧ مل) ئاستی ھیمۆگلۆبین بەرزدەکاتەوە بە نزیکەیی ١٠ گرام/لیتر.[٣][٤] بە گشتی پشکنینی گونجاوی بۆ خوێنەکە دەکرێت پێش ئەوەی بگوازرێتەوە.[٢][٥] جا بەدەرزیێک لەڕێگای خوێنھێنەرێکەوە دەدرێت بە کەسەکە.[٦]

کاریگەرییە لاوەکییەکانی بریتین لە کاردانەوەکانی ھەستۆکی وەکو ئانافیلاکسی، تێکشکانی خڕۆکەسوورەکانی خوێن، بەرزبوونەوەی پۆتاسیۆمی خوێن، تەشەنا، کەڵەکەبوونی شلە و زامداربوونی سییەکان.[٢][٣] خوێنی تەواو پێکھاتووە لە خڕۆکەسوورەکان، خڕۆکەسپییەکان، پەڕەکانی خوێن، و پلازمای خوێن.[٣] بۆ بەکارھێنان باشترین کات ھەمان ڕۆژی کۆکردنەوەیەتی؛ سەرەڕای ئەوە، دەتوانرێت بەکاربێت تاوەکو سێ ھەفتەش.[٥][٣][٧] بە شێوازی ئاسایی خوێنەکە تێکەڵدەکرێت لەگەڵ دژەمەیین و پارێزەرێک لەکاتی پڕۆسەی کۆکردنەوەیدا.[٨]

یەکەم گواستنەوەی خوێنی تەواو لە ساڵی ١٨١٨ بوو؛ سەرەڕای ئەوەش، بە شێوەیەکی باو بەکارنەھات تا ساڵانی جەنگی جیھانی یەکەم و دووەم.[٥][٩] لە لیستی دەرمانە پێویستییەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیھانیدایە.[١٠] لە ھەشتاکانی سەدەی ڕابردوو لە ئەمریکا تێچووی ھەر یەکەیێک لە خوێنی تەواو نزیکەی ٥٠ دۆلاری ئەمریکی بوو.[١١] لە ئێستادا خوێنی تەواو بە بەربڵاوی بەکارنایەت تەنیا لە وڵاتانی پەرەئەستێن و کەرتی سەربازی نەبێت، لەجیاتی ئەوە بەکاردێت بۆ دروستکردنی ژمارەیەک بەرھەمی خوێن لەوانە خڕۆکەسووری خەستکراو، پەڕەی خوێن، فاکتەرەکان، و پلازمای بەستوو.[١][٢]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. 1 2 3 Hillyer، Christopher D. (٢٠٠٧). Blood Banking and Transfusion Medicine: Basic Principles & Practice (بە ئینگلیزی). Elsevier Health Sciences. لاپەڕە ١٩٠. ژپنک ٩٧٨-٠-٤٤٣-٠٦٩٨١-٩. لە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە.
  2. 1 2 3 4 Connell، NT (کانوونی یەکەمی ٢٠١٦). «Transfusion Medicine». Primary Care. ٤٣ (4): ٦٥١–٦٥٩. doi:١٠.١٠١٦/j.pop.٢٠١٦.٠٧.٠٠٤. PMID ٢٧٨٦٦٥٨٣.
  3. 1 2 3 4 Plumer، Ada Lawrence (٢٠٠٧). Plumer's Principles and Practice of Intravenous Therapy (بە ئینگلیزی). Lippincott Williams & Wilkins. لاپەڕە ٤٢٢. ژپنک ٩٧٨-٠-٧٨١٧-٥٩٤٤-١. لە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە.
  4. Herndon، David N. (٢٠١٢). Total Burn Care: Expert Consult - Online and Print (بە ئینگلیزی). Elsevier Health Sciences. لاپەڕە ١٩٤. ژپنک ٩٧٨-١-٤٥٥٧-٣٧٩٧-٠. لە ٢٦ی نیسانی ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی ئایاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
  5. 1 2 3 Bahr، MP؛ Yazer، MH؛ Triulzi، DJ؛ Collins، RA (کانوونی یەکەمی ٢٠١٦). «Whole blood for the acutely haemorrhaging civilian trauma patient: a novel idea or rediscovery?». Transfusion Medicine (Oxford, England). ٢٦ (6): ٤٠٦–٤١٤. doi:١٠.١١١١/tme.١٢٣٢٩. PMID ٢٧٣٥٧٢٢٩.
  6. Linton، Adrianne Dill (٢٠١٥). Introduction to Medical-Surgical Nursing (بە ئینگلیزی). Elsevier Health Sciences. لاپەڕە ٢٨٧. ژپنک ٩٧٨-١-٤٥٥٧-٧٦٤١-٢. لە ١٤ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە.
  7. Marini، John J.؛ Wheeler، Arthur P. (٢٠١٢). Critical Care Medicine: The Essentials (بە ئینگلیزی) (چاپی 4). Lippincott Williams & Wilkins. لاپەڕە ٢٦٧. ژپنک ٩٧٨-١-٤٥١١-٥٢٨٤-٥. لە ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە.
  8. Rudmann، Sally V. (٢٠٠٥). Textbook of Blood Banking and Transfusion Medicine (بە ئینگلیزی). Elsevier Health Sciences. لاپەڕە ٢٠٥. ژپنک ٠-٧٢١٦-٠٣٨٤-X. لە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە.
  9. Hemmings، Hugh C.؛ Egan، Talmage D. (٢٠١٢). Pharmacology and Physiology for Anesthesia: Foundations and Clinical Application (بە ئینگلیزی). Elsevier Health Sciences. لاپەڕە ٦٢٨. ژپنک ٩٧٨-١-٤٥٥٧-٣٧٩٣-٢. لە ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە.
  10. World Health Organization (٢٠١٩). World Health Organization model list of essential medicines: 21st list 2019. Geneva: World Health Organization. hdl:١٠٦٦٥/٣٢٥٧٧١. WHO/MVP/EMP/IAU/2019.06. License: CC BY-NC-SA 3.0 IGO.
  11. Blood policy & technology (بە ئینگلیزی). DIANE Publishing. ١٩٨٥. لاپەڕە ٨. ژپنک ٩٧٨-١-٤٢٨٩-٢٣٣٣-١. لە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە.