خوێنناسی
ڕواڵەت
| پیشە | |
|---|---|
| ناوەکان |
|
جۆری پیشە | پسپۆڕی |
بەشە چالاکەکان | پزیشکی |
| دەربارە | |
خوێندنی داواکراو |
|
شوێنی کارکردن | نەخۆشخانەکان، کلینیکەکان |
خوێنناسی یان ھیماتۆلۆژی (بە ئینگلیزی: Hematology) لقێکە لە پزیشکی کە تایبەتە بە لێکۆڵینەوە لە ھۆکار، پێشبینی، چارەسەر و پێشگیریی نەخۆشییە پەیوەستەکان بە خوێن.[١][٢]
ئەم بووارە چارەسەری ئەو نەخۆشییانە دەگرێتەوە کە کاریگەرییان ھەیە لەسەر بەرھەمھێنانی خوێن و پێکھاتەکانی، وەک خانەکانی خوێن، ھیمۆگڵۆبین، پرۆتینەکانی خوێن، مەغزی ئێسقان، پڵاتڵێتەکان، ڕەگەکانی خوێ، و میکانیزمی پەستبوونی خوێن.
لەوانەیە ئەم نەخۆشییانە ھیمۆفیلیا، کەمخوێنی خڕۆکە داسەکان، پەستبوونی خوێن (ثرۆمبۆس)، نەخۆشییەکانی تری خوێنبەڕین، شێرپەنجەکانی خوێن وەک لۆکیمیا، مالتیپڵ مایڵۆما، و لیمفۆما بگرنەوە.[٣]
زۆرجار شیکردنەوەی لابراتواریی خوێن لەلایەن تەکنەلۆجیستی پزیشکی یان زانای لابراتواری پزیشکییەوە ئەنجام دەدرێت.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Hematology». لە ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی ئابی ٢٠١٣ ھێنراوە.
- ↑ «What is Hematology?». News-Medical.net. ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٩. لە ١٠ی ئایاری ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی ئایاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ↑ «Hematology». American Medical Association. لە ٢٤ی تەممووزی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە خوێنناسی تێدایە.