خوێندن لە کەنەدا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەشێوەیەکی گشتی پرۆسەی خوێندن لەکەنەدا فەراھەم کراوە لەلایەن کەرتی گشتیەوە کە حکومەتی فیدرالی و حکومەتی ھەرێمەکان و ناوچەییەکان سەرپەرشتی دەکەن پارەی بۆ تەرخان دەکەن، پڕۆسەی خوێندن لەژێر پسپۆری و بەرپرسیارێتی ئەنجومەنی شارەوانیەکانە کە ھەر شارەوانیەک سەرپەرشتی پەیرەوی خوێندنی خۆی دەکات. پرۆسەیخوێندن لەکەنەدا دابەش دەکرێت بۆ قۆناغی بنەرەتی و ناوەندی و ئامادەیی.[١] لەنێو ئەنجومەنی پارێزگاکان بەچاودێری وەزارەتی پەروەردە لێژنەیەک پەیرەوی خوێندن دادەرێژێت بەپێی پێویستی و ژینگەی ھەرێم یان ناوچەکە. خوێندن بۆ ھەموو کەنەدیەک ناچاریە تادەگاتە شازدەساڵان جگە لە دانیشتوانی مانیتۆبا و ئەنتاریۆ و نیوبرانسویک نەبێت کەتاوەکو تەمەنی ھەژدەساڵی بەناچاری لەخوێندن بەردەوام بن، لەھەندێک لەھەرێمەکان ڕێگا دەدەن بە منداڵێکی خوارتەمەن چواردەساڵان دەست بەرداری خوێندن بێت بەومەرجەی پاساوێکی گونجاوی ھەبێت بۆ وازھێنان. ژمارەی ڕۆژەکانی پشوو لەساڵێکدا ١٨٠ڕۆژە، خوێندن لە سەرەتای مانگی ئەیلوول دەست پێدەکات تاوەکو کۆتایی مانگی یۆنیۆ.

خوێندنی بنەرەتی و ناوەندی و ئامادەیی بەرپرسیاریەتێکە لەسەر ئەنجومەنی ھەرێمەکان کەپێکرا ھاوبەشیەکیان لەنێواندا ھەیە بەڵام ھەندێک جیاوازی بەدی دەکرێت لەنێوان یاسای ھەرێمەکان لەبەرپرسیارێتیان بە بوارە جۆربەجۆرەکان بۆنمونە حکومەتی فیدرالی لەرێگای وەزارەتی بەرگری بەرپرسیارە بەرامبەر بەخوێندنە سەربازیەکان لەڕێگای کۆلێژە سەربازیەکان بەڵام وەزارەتی کاروباری ھیندیەسورەکان بەرپرسیارەبەرامبەر بە خوێندنی زگماکی دانیشتوانە ڕەسەنەکان لەھەرێمەکانی باکوری کەنەدا، کاری خوێندن لەحکومەت لقێکی گرنگە لەچوارچێوەی سامانە مرۆییەکان و ڕاھێنانیان.

لەنێوان ھەر دە کەنەدیەک یەکێکیان خوێندنی ناوەندی تەواونەکردوە، لەنێوان ھەر حەوت کەنەدیەک یەکێکیان بروانامەی زانکۆی بەدەست ھێناوە، گەنجە پێگەیشتوەکان زۆرینەیان ھەڵگری بروانامەی زانکۆ نین ئەمەش بەھۆی ئەوەی لەکەنەدا لەدایک نەبووینە و زۆرینەیان پەنابەرن لەم وڵاتە، بۆ ڕوودەکەنە ناوەندەکانی خوێندنی خێرا و فێرکاری زمانەوانی، ساڵ بەساڵ ڕێژەی دەرچوانی ناوەندی و ئامادەیی لەبەرزبوونەوە دایە، ئەمەش بەھۆی داواکاری بروانامە لەکاتی بەدەست ھێنانی ھەلی کار چونکە کەسێک بروانامەی ناوەندی بەرەو ژووری نەبێت لەھیچ شوێنێک کاری دەست ناکەوێت، بەھۆی فرە نەتەوەیی کەنەدا قوتابخانەی کوڕان و کچان بەجیا ھەیە بەڵام (٪‏٦٧)قوتابخانەکان تێکەڵاون.

حکومەتی کەنەدا نزیکەی ٪‏٥٬٤لەکۆی داھاتی گشتی بۆ خوێندن تەرخان دەکات، بەپێی ماددەی ٢٣ی دەستوری ١٩٨٢خوێندن بەھەردوو زمانی ئینگلیزی و فەرەنسیە بەپێی ڕێژەی ئاخاوەران لەھەرێمەکە.

کەنەدا ئێستا سیستەمێکی نوێی داناوە بۆ تازەھاتوان کە ڕێگایان دەدات ئەزمونی خوێندنی وڵاتی یەکەمیان بەکاربێنن دوای ئەوەی بەچەند پرۆسەیەک ڕەت دەبێت.

زۆرینەی قوتابخانەکان بەرنامەیەکیان ھەیە بۆ فێرخوازەکانیان لەبارەی گەلە ڕەسەنەکانی کەنەدا کەباسی بوێری و میھرەبانی ھیندیە سورەکان دەکرێت لەگەڵ سەردانیکردنی شوێنەوارە مێژووییەکان و ژینگە سەرسورھێنەرەکەی کەنەدا،

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Why are schools brainwashing our children?". Maclean's. Rogers. October 31, 2012. Archived from the original on 4ی Decemberی 2012. Retrieved December 5, 2012. {{cite news}}: |first= missing |last= (help); Check date values in: |archive-date= (help); More than one of |archivedate= و |archive-date= specified (help); More than one of |archiveurl= و |archive-url= specified (help) ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]


بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]