خوێندن لە ھەرێمی کوردستان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە خوێندن لە هەرێمی کوردستانەوە ڕەوانە کراوە)
خوێندکارێکی کوردی شاری دهۆک لە قوتابخانە

خوێندن لە ھەرێمی کوردستان لە باخچەی ساوایان دەست پێدەکات تاوەکوو تەواوکردنی زانکۆ یان پەیمانگاکان درێژەی دەبێت.

باخچەی ساوایان[دەستکاری]

لە ھەرێم لەتەمەنی چوار ساڵی منداڵ لە باخچەی ساوایان وەردەگیرێن بۆ پۆلی یەکەمی باخچەکە وە باخچەی ساوایان لە دوو ساڵ دەخایەنێت و لەدوای تەواوکردنی ئەم دوو ساڵەش خوێندکار دەچێتە ئاستی بنەڕەتی.

بنەڕەتی[دەستکاری]

ئاستی بنەڕەتی ئەو ئاستەیە خوێندکار تیایدا نۆ وەرزی خوێندنی ساڵ دەخوێنێت وە لەپۆلی نۆیەمی بنەڕەتی تاقی کردنەوەی نیشتیمانی ئەنجام دەدات و ئینجا دەچێتە پەیمانگاکان یاخوود ئامادەیی لە ئاستی وێژەیی یا زانستی ئەمەش پەیوەستە بە ئارەزووی خۆی، گشت کار و بارەکانی ئاستی ئامادەیی سەر بە وەزارەتی پەروەردەیە


ئامادەیی[دەستکاری]

قۆناغی ئامادەیی ئاستێکە لە سێ وەرزی خوێندنی ساڵ پێکدێت کە پۆلەکانی دە و یانزدە و دوانزدە دەگرێتەوە ، لەپۆل دوازدەدا خوێندکاران تاقیکردنەوەی نیشتیمانی ئەنجام دەدەن بۆ دەستکەوتنی نمرە بۆ چوونە کۆلێژەکان یان پەیمانگان ، گشت کار و بارەکانی ئامادەیی سەر بە وەزارەتی پەروەردەیە.

کۆلێژ و پەیمانگا[دەستکاری]

خوێندکار دەچێتە کۆلێژ یان پەیمانگاکان ئەمەش دوای تاقیکردنەوەی نیشتیمانی دەبێت لە پۆلی دوانزەی ئامادەیی یان بۆچوونە ھەندێ لەپەیمانگاکان لە پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی دەبێت ،ماوەی خوێندنی کۆلێژ و پەیمانگاکان لەنێوان دوو ساڵ دەبێت تا شەش ساڵ ، دوای تەواو کردنی ئەم قۆناغەش خوێندکاران لە دامودەزگاکانی حکوومەت یاخوود کەرتی تایبەت دێنە دامەزراندن ، گشت کار و بارەکانی کۆلێژ و پەیمانگاکان سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵایە .

گرێدان بۆ دەرەوە[دەستکاری]