خوێندنی ئاوێتە

خوێندنی ئاوێتە (بە ئینگلیزی: Blended learning) بریتییە لەو جۆرە خوێندنەی کە بە شێوەی لکاندنی خوێندنی ناو پۆل لەگەڵ خوێندنی ئینتەرنێت (سەرھێڵ) دەخوێندرێت. واتە خوێندکار ھەندێک لە خوێندنەکەی لەناو پۆڵ (بەزۆری خوێندنی پراکتیکی دەگرێتەوە) دەخوێنێت و ھەندێکی تریشی (بەزۆری تیۆری دەگرێتەوە) لەسەر ئینتەرنێت دەخوێنێت.
مێژوو[دەستکاری]
بۆ یەکەم جار کۆمپانیای ئیبیک لە ساڵی ١٩٩٩ ئەم جۆرە خوێندنەی لەگەڵ پێشکەوتنی ئینتەرنێتدا خستە بەردەست بەکارھێنەران.
مێژووی سیستەمی ئاوێتە لە کوردستان[دەستکاری]
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ھەرێمی کوردستان لە ڕێکەوتی ٢٩ی ئابی ٢٠٢٠ بە کردنەوەی سیستەمی خوێندنی ئاوێتە لە زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٠–٢٠٢١) بڕیاریدا. ئەم بڕیارە بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بوو.[١]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ "ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا پلان و پڕۆژەی پێشنیازی ساڵی نوێی خوێندنی تاوتوێکرد | وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی". www.mhe-krg.org. Retrieved 2020-08-30.
{{cite web}}
: Unknown parameter|بەستەری شکاو=
ignored (help); Unknown parameter|ناونیشانی ئەرشیڤ=
ignored (help); Unknown parameter|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
ignored (help)