بۆ ناوەڕۆک بازبدە

خوو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

خوو بە ئاکارێک دەڵێن کە دوای ئەوەی گیاندار فێری بوو، بە شێوەیەکی ئاسایی و نیوەوشیار دووپاتی بکاتەوە.

لە ڕوانگەی سایکۆلۆجییەوە، خوو ئەو شێوازە کەم تا زۆر جێگیرەی تێفکرین یا حەزلێکردن یا ھەستپێکردنەیە کە بە ھۆی دووبارەبوونەوەی چەندجارەی ئەزموونێک لە ڕابوردوودا بەدی ھاتووە.[١] کاری خووپێگیراو ئەغڵەب لە لایەن ئەو کەسەوە کە فێری بووە سەرنجی پێ نادرێ، چونکە پێویست ناکا مرۆڤ کاتێ ئەرکە عادەتییەکانی جێبەجێ دەکا ھاوکات خەریکی شیکردنەوەی خۆیشی بێ. لێکۆڵینەوەیەک کە ساڵی ٢٠٠٢ لەسەر ئەزموونگەلی ڕۆژانە کرا، ئەوەی دەرخست کە نزیکەی ٤٣%ی ئاکارەکانی ڕۆژانەمان لە ڕووی عادەت و خوویێکەوەیە کە گرتوومانە.[٢]

ھەم وەلاوەنانی خووە کۆنەکان دژوارە، ھەم فێربوون بە خووی تازە.[٣]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Andrews، B. R. (١٩٠٣). «Habit». The American Journal of Psychology. ١٤ (2): ١٢١–٤٩. doi:١٠.٢٣٠٧/١٤١٢٧١١. ISSN ٠٠٠٢-٩٥٥٦. JSTOR ١٤١٢٧١١.
  2. ^ Wood، Wendy؛ Quinn، Jeffrey M.؛ Kashy، Deborah A. (٢٠٠٢). «Habits in everyday life: Thought, emotion, and action». Journal of Personality and Social Psychology. ٨٣ (6). American Psychological Association (APA): ١٢٨١–١٢٩٧. doi:١٠.١٠٣٧/٠٠٢٢-٣٥١٤.٨٣.٦.١٢٨١. ISSN ١٩٣٩-١٣١٥. PMID ١٢٥٠٠٨١١.
  3. ^ «Habit Formation | Psychology Today». www.psychologytoday.com (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١٦ی نیسانی ٢٠٢٥ ھێنراوە.