بۆ ناوەڕۆک بازبدە

خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا ٢٠٢٥-٢٦

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا ٢٠٢٥-٢٦
وەرزی وەرزشەکانی خول یان پێشبڕکێخولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا
ناو بە زمانی فەرمی2025–26 UEFA Champions League
پۆلی پێشبڕکێتۆپی پێی پیاوان
وەرزشتۆپی پێ
لە پێشخولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠٢٤-٢٠٢٥
لە دوایخولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠٢٦-٢٠٢٧
ژمارەی چاپ71
ڕێکەوتی دەستپێکردن٨ی تەممووزی ٢٠٢٥
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن٣٠ی ئایاری ٢٠٢٦
سەردەم2025–2026 one-year-period
ڕێکخەریەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا
براوەیانەی تۆپی پێی پاریس سان جێرمان
Statistical leaderخڤیچا کڤاراتسخێلیا، کیلیان مباپێ، ئاردا گولەر

خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠٢٥–٢٦، ٧١ەمین وەرزی خولی نایابی تۆپی پێی یانەکانی ئەورووپایە کە لەلایەن یوێفاوە ڕێکخراوە، و ٣٤ەمین وەرزە لەو کاتەوەی ناوی لە جامی ئەورووپاوە گۆڕدراوە بۆ خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا.

یاریی کۆتایی لە ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٦ لە پوشکاش ئارێنا لە بووداپێست، مەجارستان ئەنجام دەدرێت.[١] ئەوە یەکەمجار دەبێت کە پووشکاش ئارێنا میوانداریی یاریی کۆتایی خولی پاڵەوانەکان بکات. یاریگاکە پێشتر میوانداریی جامی سووپەری یوێفای ٢٠٢٠، چەندین یاریی جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠٢٠، و یاریی کۆتایی خولی ئەورووپای ٢٠٢٣ی کردووە.[٢][٣]

براوەی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠٢٥–٢٦ بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی سەردەکەوێت بۆ قۆناغی خولی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠٢٦–٢٧، یاریی کۆتایی جامی ئینتەرکۆنتینێنتەڵی فیفای ٢٠٢٦، قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی جیھانیی یانەکانی فیفای ٢٠٢٩، و مافی ئەوەی دەبێت بەرامبەر بە براوەی خولی ئەورووپای ٢٠٢٥–٢٦ لە جامی سووپەری یوێفای ٢٠٢٦دا یاری بکات. ئەمە یەکەم وەرزی خولی پاڵەوانەکانە کە شەش یانەی یەک نەتەوەی تێدا بێت، بەو پێیەی ئینگلتەرا لە ڕێگەی ڕیزبەندیی ھاوکارەکانی یوێفاوە کورسییەکی زیادەی بەدەستھێناوە و تۆتنھام ھۆتسپێر وەرزی پێشووی خولی ئەورووپای بردبووەوە.[٤] پاریس سان جێرمان پاڵەوانی بەرگریکارە، دوای ئەوەی لە وەرزی پێشوودا یەکەم نازناوی خۆی بەدەستھێنا.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ↑ «The official website for European football». ٢٢ی ئایاری ٢٠٢٤. لە ٢٢ی ئایاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  2. ↑ https://www.uefa.com/uefasupercup/match/2030206--bayern-vs-sevilla/. لە ٣٠ی ئابی ٢٠٢٥ ھێنراوە. {{cite web}}: پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
  3. ↑ «The official website for European football». ٣١ی ئایاری ٢٠٢٣. لە ٣٠ی ئابی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  4. ↑ «Premier League set to have SIX clubs in Champions League». ٩ی ئایاری ٢٠٢٥. لە ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.