خولانەوە بۆ ھەر خولەکێک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ژمارەی خوولانەوەی ئەم بازنەیە بەدەوری تەوەرەکەیدا لە ماوەی یەک خولەک

خولانەوە بۆ ھەر خولەکێک (بە ئینگلیزی:

Revolution per Minute)، کە بە RPM ھێما دەکرێت، یەکەی پێوانەکردنی خێراییی خولانەوەیە، کە بریتییە لە ژمارەی خولانەوە بە دەوری تەوەرەیەکدا لە ماوەی یەک خولەکدا.

ئەگەر سەرنج لە وێنەکە بدەین، خولانەوە بۆ ھەر خولەکێک بریتییە لە ژمارەی خولانەوانەی خاڵە سوورەکە بە دەوری خاڵە سەوزەکە (تەوەر) لەماوەی خولەکێکدا.

== نموونە == * میلی چرکەژمێری کاتژمێر: کە خێرایییەکەی تەنھا یەک یەکەی خولانەوەیە بۆ ھەر خولەکێک (1RPM). * سی دی دەنگی: کە دەگاتە نزیکەی ٢١٠ RPM. * دی ڤی دی: کە لە کاتی خوێندنەوەدا خێراییی خولانەوەی دی ڤی دی لە نێوان (٦٣٠ تا ١٥٣٠ خولە لە خولەکێکدا). * جلشۆری کارەبایی: کە خێراییی خولانەوەی لە نێوان (٥٠٠ تا ٢٠٠٠ خولە لە خولەکێکدا). * بزوێنەری ئۆتۆمۆبیل: لە ئۆتۆمبێلی ئاساییدا کە لە کاتی ڕاوەستان و بێ بار بێت خێرایی خولانەوەی بزوێنەر لە نێوان ٧٠٠ بۆ ٩٠٠ خولە لە خولەکێکدا. لە کاتی لێخورێنی ئاسایی لە نێوان ٢٠٠٠ تا ٣٠٠٠ خولە لە خولەکێکدا، لە پێشبرکێی فورمەلا وەنیش خێرایی خولانەوەی بزوێنەر دەگاتە ٢٠٬٠٠٠ خول لە خولەکێکدا. * تۆربۆچارج: کە خێراییی خولانەوەی لە نێوان (٨٠٬٠٠٠ یا ٢٠٠٬٠٠٠ خولە لە خولەکێکدا) و ھەندێک جار ھەیانە دەگاتە ٢٩٠٬٠٠٠ خول لە خولەکێکدا. * بزوێنەری ھەواییی فرۆکەکان، ھارد دیسکی کۆمپیوتەری، درێل، پەروانەی فانەکان و چەندین نموونەی ترن.

== سەرچاوەکان == * بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Revolutions per minute»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢٠ی شوباتی ٢٠١٨.