خوشکەکانی میرابال

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
خوشکەکانی میرابال (ھێرماناس میرابال).
ئەو خانووەی کە خوشکەکانی میرابال لە ساڵی ١٩٦٠ تێیدا ژیاون، ئێستا مۆزەخانەیە لە شاری سالسیدۆ لە کۆماری دۆمینیکان.

خوشکەکانی میرابال چوار خوشک بوون لە کۆماری دۆمینیکان، سێ خوشکیان (پاتریا، مینێرڤا و ماریا تێرێزا) دژی دیکتاتۆرییەتی ڕافایل تروخیلۆ (ئێل جێفێ) بوون و لە چالاکییە نھێنییەکان دژی ڕژێمەکەی بەشدار بوون.[١] ئەو سێ خوشکە لە ٢٥ی تشرینی دووەمی ١٩٦٠ تیرۆر کران، دوایین خوشک بە ناوی ئەدێلا "دێدێ" کە لەو کاتەدا بەشداری چالاکیی سیاسی نەبووە، لە ١ی شوباتی ٢٠١٤ بە ھۆکاری سروشتی کۆچی دوایی کردووە.[٢]

تیرۆرەکان خوشکەکانی میرابالیان کردە «ھێمای بەرخۆدانی جەماوەری و فێمینیست».[٣] لە ساڵی ١٩٩٩، بۆ ڕێزلێنان لەوان، کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ٢٥ی تشرینی دووەمی وەک ڕۆژی جیھانی نەھێشتنی توندوتیژی دژی ژنان دەستنیشان کرد.[١][٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا watch/daw/news/vawd.html "International Day for the Elimination of Violence against Women". United Nations. Retrieved 23 December 2010. {{cite web}}: Check |url= value (help)
  2. ^ "La tragedia de las hermanas Mirabal: cómo el asesinato de 3 mujeres dominicanas dio origen al día mundial de la No violencia contra la mujer". BBC News Mundo.
  3. ^ Rohter, Larry (15 February 1997). "The Three Sisters, Avenged: A Dominican Drama". New York Times.
  4. ^ "The Mirabal Sisters: The three "butterflies" who were killed because of their activities against the dictatorship of Rafael Trujillo". The Vintage News (بە ئینگلیزی). 19 April 2017. Retrieved 5 April 2019.