بۆ ناوەڕۆک بازبدە

خودا و دەوڵەت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
خودا و دەوڵەت
نووسەرمیخائیل باکوونین
وڵاتفەڕەنسا
زمانئینگلیزی، وەرگێردراو لە فەڕەنسیەوە
چەشنڕامیاری
بڵاوکەرەوەDover
ژپنک (ISBN)978-0-486-22483-1

خودا و دەوڵەت (لەلایەن نووسەرەکەیەوە ناوی لێنراوە سۆفیزمە مێژووییەکانی قوتابخانەی عەقیدەی کۆمۆنیزم) دەستنووسێکی تەواونەکراوە لەلایەن فەیلەسوفی ئەنارکیزمی ڕووسی میخائیل باکونینەوە، لە دوای مردنی لە ساڵی ١٨٨٢ بڵاوکراوەتەوە. بەرهەمەکە لە ڕوانگەیەکی ماتریالیست و ئەنارکیست و تاکگەراییەوە ڕەخنە لە ئایینی مەسیحی و بزووتنەوەی تەکنۆکراسی ئەوکاتە دەگرێت.

بڵاوکردنەوە

[دەستکاری]

خودا و دەوڵەت لە مانگی شوبات و ئازاری ساڵی ١٨٧١ نووسراوە، لە سەرەتادا وەک بەشی دووەمی بەرهەمێکی گەورەتر نووسراوە کە بڕیار بوو ناوی بنرێت ئیمپراتۆریەتی نۆترۆ-ئەڵمانی و شۆڕشی کۆمەڵایەتی.[١]

یەکەم ژمارەی گۆڤاری ئەنارکیست کە لە ساڵی ١٨٨٥ لە لەندەن لەلایەن هێنری سیمۆرەوە بڵاوکرایەوە و ڕاگەیاندنی وەرگێڕانێکەی بۆ زمانی ئینگلیزی لەلایەن ماری لی کۆمپتەوە ڕاگەیاند.[٢] کۆمپانیای نێودەوڵەتیی چاپ و بڵاوکردنەوە ڕایگەیاند کە قازانجەکان دەچێت بۆ خاچی سووری پارتی شۆڕشگێڕی ڕووسیا.[٣]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Leier، Mark (٢٠٠٦). Bakunin: The Creative Passion. Seven Stories Press. لاپەڕە ٣٠٦. ژپنک ٩٧٨-١-٥٨٣٢٢-٨٩٤-٤.
  2. Leier، Mark (٢٠٠٦). Bakunin: The Creative Passion. Seven Stories Press. لاپەڕە ٣٠٦. ژپنک ٩٧٨-١-٥٨٣٢٢-٨٩٤-٤.
  3. An English anarchist (١٨٨٥). The Criminal law amendment act. لاپەڕە back cover. لە ٣٠ی ئابی ٢٠١٣ ھێنراوە.