خوالین
خوالین ڕووبارێک لە ناوچەی ئیلام لە ڕۆژھەڵاتی کوردستانە کە کانگای خوێی خواردەمەنییە و خوێ بەشێوەیەکی بەرفراوان لە بنی ڕووبارەکە و چەمە بچۆکەکانی ھەڵقوڵینێتەوە. ئاوی ڕووباری خوالین سۆڵە و خواردەمەنی نییە و ھەر گیانلەبەرێک لێ بخواتەوە دەمرێت.
خوالین لە ناوچەی مێمەک لە سنۆری عێراق و ئێران داکەوتووە. سەرچاوەی خوالین کێوەکانی گرێچیا و چەکەر لە ناوچەی بۆلی لە بەشی چەواری شارستانی ئیلامە، کە بەدوای پەڕاندنەوەی دەشتی مێمەک دەڕێژێتەوە ناو ڕووباری نەی خدر و دەچێتە ناو بەشی باشووری کوردستانی باشوور.[١]
بە نەریتی بەرھەمھێنانی خوێ لە کانەکانی کوێستانانی دەوروبەری ئەم ڕۆبارەیش خوالین یان نمەکلان دەڵێن. ئەم نەریتانە لە ساڵی ٢٠١٩ لەلایەن وەزارەتی کەلەپووری چاندی، گەشتیاری و ھونەرە دەستسازەکانی ئێران لە پێڕستی ئاسەواری نادیاری چاندیی ئێران بە ژمارەی ١٩٨٤ نووسێندراوە و بڕیار داوە کە فیلمێکی دکۆمانتەریش سەبارەت بەم دابونەریتە بەرھەم بھێنرێت.[٢]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ کوردپرێس: خوالین ڕووبارێک لە خوێ لە ئیلامدا، ھەڵقوڵاو لە ناخی سەردەمی کۆنین، نووسینی حیشمەتوڵڵا کەرەمینەژاد، نووسراو لە ٢٨ی ئابی ٢٠١٩؛[بەستەری مردوو] سەردان لە ٢٨ی ئابی ٢٠١٩.
- ^ کوردپرێس: بەرھەم ھێنانی خوێ لە ئیلام بەڵگەدار دەکرێت، نووسراو لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١؛ سەردان لە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١.