بۆ ناوەڕۆک بازبدە

خواست

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

خواست یا ویست یا ئیرادە توانستی لێبڕان و بڕیاردان و مەیل ھاتنەسەرە بۆ جێبەجێکردنی کارێک.[١] خواست وەکوو وزە و ھێزە بۆ کردەوە بەئەنقەستەکان و، بەم بۆنەوە، لە بواری فەلسەفەی ئەخلاقدا ڕۆڵێکی ناوەندی دەگێڕێ. یەکێ لە پرسە زووبەزوو سەرھەڵدەرەوەکانی فەلسەفە پرسی ئیختیار یا خواستی ئازادە کە ئەویش پەیوەندیی ڕاستەوخۆی ھەیە بە باسی چارەنووسەوە. پرسیار ئەمەیە کە خواست و ئیرادەی ئێمە چۆن دەکرێ ئازاد بێ ئەگەر کردەوەکانمان لە لایەن قەزا و قەدەر یا ھۆکارگەلی سروشتییەوە یەکلایی دەبنەوە؟

پێناسە

[دەستکاری]

جورجانی لە تەعریفاتەکەی خۆیدا بەم چەشنە ئیرادە (خواست) دەناسێنێ:[٢]

ئیرادە ئەو سیفەتەیە کە بۆ زیندەوار حاڵەتێک دروست دەکا کە کردەوەیەکی تایبەتی لێ بە ئەنجام بگات. لە ڕاستیدا، ئیرادە ھەر تەنیا دێتە سەر شتی نەبوو، چونکە کردەوەیەک بۆ ھاتنەبوون دیاری دەکا (واتە ئەو شتەی ئیرادە دەکرێ ھێشتا نییە، بەڵام بڕیارە ببێ). بە جۆرێ کە خوا دەفەرمێ ﴿إِنَّمَا أَمْرُهُ إِذَا أَرَادَ شَيْئًا أَنْ يَقُولَ لَهُ كُنْ فَيَكُونُ ۝٨٢ [یاسین:٨٢] (کوردی: بێگومان هەر کاتێک فەرمانی خوا دەرچوو، ویستی شتێک جێبەجێ بکات و بیهێنێته دی، پێی دەڵێت ببە، ئەویش دەستبەجێ و بێ دواکەوتن پێش دێت و ئەنجام دەدرێت و دروست دەبێت.)

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. قامووسی زبانی کوردی؛ عەبدوڕەحمان زەبیحی؛ لاپەڕەی ۲۰۲.
  2. تەعریفات؛ میر سەید شەریفی جورجانی؛ وەرگێڕاوی فارسی لە لایەن حەسەن سەیدعەرەب و سیما سادات نووربەخش؛ لاپەڕەی ۸.