بۆ ناوەڕۆک بازبدە

خەڵاتی جیھانی مەلیک فەیسەڵ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

خەڵاتی جیھانی مەلیک فەیسەڵ (بە عەرەبی جائزة الملک فیصل العالمیة) خەڵاتێکی جیھانییە دامەزراوەی مەلیک فەیسەڵی خەیری لە ساڵی ١٣٩٧ی کۆچی ١٩٧٧ی زاینی دایھێنا. ناونراوە بەناوی مەلیک فەیسەڵ عەبدولعزیز ئال سعود. دەبخشرێتە زانایانی بواری ئیسلام - خوێندنی ئیسلامی - ئەدەبی عەرەبی - پژیشکی و زانست.

لە ساڵی ١٣٩٧ی کۆچی ئەمیر خالد فەیسەڵ بەڕێوەبەری گشتی دامەزراوەی مەلیک فەیسەڵی خەیری ڕاگەیاند: ئەنجومەنی دامەزراوە بریاریدا بە دروستکردنی خەڵاتێکی جیھانی بەناوی مەلیک فەیسەڵ لەبواری ئیسلام و خویندنی ئیسلامی و ئەدەب و خوێندنی زمانی.

لە ساڵی ١٣٩٩ی کۆچی، ١٩٧٩ی زاینی یەکەمین خەڵات دابەشکرا، لە ١٤٠٢ی کۆچی، ١٩٨١ی زاینی بواری پزیشکی زیادکراو و بواری زانست لە ١٤٠٣ی کۆچی زیاد کرا.

ئامانجەکانی خەڵاتەکە

[دەستکاری]
  1. کارکردن لەسەر خزمەتکردنی ئیسلام و موسڵمانان لەبوارەکانی فیکری و زانستی و کرداری.
  2. ئاگادارکردنەوەی موسڵمانان لەڕووداوەکانی ئێستا و داھاتوو.
  3. چەسپاندنی ئاکارە ئیسلامییەکان لە کارەکانی ڕۆژانەدا.
  4. پێشکەشکردن و بەرەوپێش بردنی فیکری مرۆڤ.

پێکھاتەی خەڵاتەکە

[دەستکاری]
  1. بونی نوسراوێک بە خەتی دیوانی لەناو فایلێکی بەرگدار کە ناوی سەرکەوتووی تێدایە.
  2. مەدالیایەکی ئاڵتونی عەیارە ٢٤ بەکێشی ٢٠٠ گرام.
  3. بڕی ٣ سەد و ٥٠ ھەزار ڕیالی سعودی، لە ساڵی ١٩٩٥دا بۆ ٧ سەد و ٥٠ ھەزار ریال زیادکرا (دەکاتە ٢٠٠ ھەزار دۆلار ئەمریکی).

سەرکەوتووانی خەڵاتەکە

[دەستکاری]

ساڵی ١٣٩٩ی کۆچی - ١٩٧٩ی زاینی

[دەستکاری]
بواری خەڵاتبابەتسەرکەوتوووڵات
خزمەتکردنی ئیسلام---شێخ ئەبو لئەعلا مەودودیپاکستان
خوێندنی ئیسلامیخوێندنەوەیەک بۆ کاریگەری زانایانی موسڵمان لەسەر دابونەریتی ئەوروپیمامۆستا دکتۆر فوئاد سەزکینتورکیا
ئەدەبی عەرەبیخوێندنەوەیەک بۆ سەردەمانی شیعری عەرەبی------

ساڵی ١٤٠٠ی کۆچی - ١٩٨٠ی زاینی

[دەستکاری]
بواری خەڵاتبابەتسەرکەوتوووڵات
خزمەتکردنی ئیسلام---شێخ ئەبو لحەسەن عەلی نەدوی
دکتۆر موحەممەد ناسر
ھیند
ئەندەنووسیا
خوێندنی ئیسلامیخوێندنەوەیەک بۆ سووننەتی پێغەمبەردکتۆر موحەممەد مستەفا ئەعزەمیسعودیە
ئەدەبی عەرەبیخوێندنەوەیەک بۆ سەردەمانی سیعری عەرەبیدکتۆر ئیحسان عەباس
دکتۆر عەبدولقادر حەسەن قیت
فەڵەستین
میسر

ساڵی ١٤٠١ی کۆچی - ١٩٨١ی زاینی

[دەستکاری]
بواری خەڵاتبابەتسەرکەوتوووڵات
خزمەتکردنی ئیسلام---مەلیک خالید عەبدولعەزیز ئال سعودسعودیە
خوێندنی ئیسلامیخوێندنەوەیەک بۆ کاریگەری چەسپاندنی شەریعەتی ئیسلامی لە چاکسازی کۆمەڵایەتیدا------
ئەدەبی عەرەبیلێکۆڵینەوەیەک دەربارەی دانەران کە ڕۆڵی ئەدەب دەبینن لە سەدەکانی دووەم و سێیەمی کۆچیمامۆستا عەبدولسەلام موحەممەد ھارونمیسر

ساڵی ١٤٠٢ی کۆچی - ١٩٨٢ی زاینی

[دەستکاری]
بواری خەڵاتبابەتسەرکەوتوووڵات
خزمەتکردنی ئیسلام---شێخ عەبدولعەزیز عەبدوڵڵا بازسعودیە
خوێندنی ئیسلامیخوێندنەوەیەک بۆ کێشە ئابورییەکانی سەردەم لەڕوانگەی ئیسلامەوەدکتۆر موحەممەد نەجاتوڵڵا سوزەیقیھیند
ئەدەبی عەرەبیخوێندنەوەیەک بۆ ئەدەبی عەرەبی پێش ئیسلام تا کۆتایی سەدەی یەکەمی کۆچیدکتۆر ناسرەدین ئەسەدئەردەن
پزیشکیچاودێری تەندروستی سەرەتاییدکتۆر دەیڤید کۆرنیلیۆس مۆرلیبەریتانیا

ساڵی ١٤٠٣ی کۆچی - ١٩٨٣ی زاینی

[دەستکاری]