خدێوی میسر
| خدێوی میسر لْخُدَیْوِیَّةُ الْمِصْرِیَّةُ Khedivate of Egypt |
||||||
|---|---|---|---|---|---|---|
میسر و فراوانبوونی لە سەدەی نۆزدەھەمدا.
|
||||||
| پایتەخت | قاھیرە | |||||
| زمانە فەرمییەکان | عەرەبی، تورکی عوسمانی، ئینگلیزی، فەڕەنسی[١] | |||||
| دەوڵەت | دەوڵەتی وەسیلی تاڕادەیەکی زۆر سەربەخۆی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی * لە ژێر داگیرکاری بەریتانیادا لە ساڵی ١٨٨٢ەوە |
|||||
| - | ئایین | ئیسلام(سوننە)، مەسیحی (کەنیسەی ئۆرتۆدۆکسی قبتی) | ||||
| - | دەسەڵات | پاشایەتیی دەستووری | ||||
| دامەزران | ||||||
| - | خدێوی | ١٨٦٧–١٨٧٩ ئیسماعیل پاشا ١٨٧٩–١٨٩٢ تەوفیق پاشا ١٨٩٢–١٩١٤ عەباسی دووەم |
||||
| - | کونسوڵی گشتی بەریتانیا | ١٨٨٣–١٩٠٧ ئیڤلین بارینگ ١٩٠٧–١٩١١ ئێلدۆن گۆرست ١٩١١–١٩١٤ھێربێرت کیتچنەر |
||||
| - | سەرۆک وەزیران | ١٨٧٨–١٨٧٩ (یەکەم) نوبار پاشا ١٩١٤ (کۆتا) حسێن ڕوشدی پاشا |
||||
| ڕووبەر | ||||||
| - | ٥٬٠٠٠٬٠٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە (<!پلە لە نێو ولاتانی جیھان بە پێی قەبارەی ڕووبەر-->) ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "٥" مایلی چوارگۆشە |
|||||
| ژمارەی دانیشتوان | ||||||
| - | سەرژمێریی ١٨٨٢ سەرژمێری١٨٩٧ سەرژمێری ١٩٠٧ |
٦٬٨٠٥٬٠٠٠ ٩٬٧١٥٬٠٠٠ ١١٬٢٨٧٬٠٠٠ |
||||
خدێوی میسر (بە عەرەبی: الْخُدَیْوِیَّةُ الْمِصْرِیَّةُ یان خُدَیْوِیَّةُ مِصْرَ؛ بە تورکی عوسمانی: خدیویت مصر Hıdiviyet-i Mısır) دەوڵەتێکی لق و خۆسەری ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی بوو کە دوای شکست و دەرکردنی ھێزەکانی ناپۆلیۆن بۆناپارت لەلایەن محەممەد عەلی پاشاوە دامەزرا و فەرمانڕەوایی دەکرا و کۆتایی بە داگیرکارییە کورتخایەنەکەی فەڕەنسا لە میسری خواروو ھێنا. ھەروەھا خدێوی میسر فراوانتر بووبوو بۆ کۆنترۆڵکردنی ئێستای سوودان، سوودانی باشوور، ئێریتریا، جیبووتی، باکووری ڕۆژئاوای سۆماڵ، باکووری ڕۆژھەڵاتی ئەسیوپیا، لوبنان، ئوردن، ئیسرائیل، فەلەستین، سووریا، یۆنان، قوبرس، باشوور و ناوەڕاستی تورکیا، جگە لە بەشێک لە لیبیا، چاد، کۆماری ئەفریقای ناوەڕاست، کۆماری دیموکراتیی کۆنگۆ، و ئووگاندا، ھەروەھا باکووری ڕۆژئاوای عەرەبستانی سعوودی، بەشێک لە یەمەن و شانشینی حیجاز.[٢][٣]
ئیمپراتۆریەتیی بەریتانیا لە ساڵی ١٨٨٢ داگیرکاری کرد و کۆنترۆڵی کرد. لە ساڵی ١٩١٤ پەیوەندی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی کۆتایی پێھات و بەریتانیا پارێزگایەکی دامەزراند بە ناوی سوڵتانی میسر.
مێژوو
[دەستکاری]ئیبراھیم ئاغا، باپیرەی ئەو بنەماڵەیە، لە بنەڕەتدا کوردێکی خەڵکی شاری قۆنیە بووە، لە سەردەمی عوسمانیدا ھاتووەتە ئەدیرنە و وەک چاودێری قەڵای شاری کاڤالا لە مەقدۆنیا دەستنیشان کراوە. تۆسون ئاغا، برای ئیبراھیم ئاغا کە لە کاڤالا نیشتەجێ بوو، والی شارەکە بوو، کوڕەکەی عەلی تۆسون پاشا والی بوو لە ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی. بەناوبانگترین کەسایەتی خەڵکی کاڤالا محەممەد عەلی پاشا. سوڵتان سەلیمی سێیەمی عوسمانی (١٧٨٩-١٨٠٧) بە پلەی وەزیر وەک حاکمی میسری دانا و دواتر شانشینی عەلەوی دامەزراند.[٤]
گەلی کاڤاڵییەکان سەرەتا ھاوکاری عوسمانییەکانیان دەکرد لە خەباتیان لە دژی وەھابیەکان لە عەرەبستان و یۆنانیەکان کە لە عوسمانییەکان یاخی بوون، بەڵام دواتر ویستی محەممەد عەلی پاشا بۆ دەستبەسەرداگرتنی سووریا درزێکی لە نێوان سوڵتانی عوسمانی مەحموودی دووەم و مەحمەد عەلی پاشا دروستکرد. یاخیبوونی کوڕەکەی، ئیبراھیم پاشا، عوسمانییەکانی خستە دۆخێکی دژوارەوە چ لە ناوخۆ و چ لە دەرەوە.[٥]
لە بەرواری دامەزراندنی لە ساڵی ١٨٠٥ تا ١٨٦٧، فەرمانڕەواکانی میسر کە لە نەوەی کاڤالا بوون، نازناوی والی بەکارھێنا بۆ ئەوەی لە کاروباری دەرەوەدا بە دڵسۆزی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی دەرکەون. لە ساڵی ١٨٦٧ بەدواوە کاتێک دەوڵەتی عوسمانی لە سیستەمی ئەیالەتەوە گۆڕا بۆ سیستەمی ویلایەت لە پێناو بەھێزکردنی دەسەڵاتی ناوەندی، ئیسماعیل پاشا بۆ یەکەمجار نازناوی خدێوی بەکارھێنا لەبری نازناوی والی، ویستی نیشان بدات کە میسر ویلایەتێکی ئاسایی عوسمانی نییە.[٦]
کاتێک ئیسماعیل پاشا لەلایەن عەبدولحەمیدی دووەمەوە لەژێر کاریگەری ئینگلیز و فەرەنسییەکان لە پۆستەکەی دوورخرایەوە، تۆفیق پاشای کوڕی بەپێی یاسای جێنشینی بوو بە خدێو. دوای ماوەیەکی کەم لە ھاتنی بۆ سەر خدێو، سەرۆکایەتی وەزارەتیشی گرتە ئەستۆ، لە شوێنی شەریف پاشا کە دەستی لەکارکێشایەوە و بۆ ماوەی دوو ساڵ پێکەوە درێژە بەو دوو ئەرکە دا. ڕازی بوو نیوەی داھاتی ساڵانەی میسر بۆ دانەوەی قەرزەکان لە ژێر چاودێری بەریتانیا و فەڕەنسا تەرخان بکرێت.
لەگەڵ زیادبوونی شکۆمەندی عەرەبی پاشا، سەرکردەی ناسیۆنالیستەکان و وەزیری شەڕ لە حکومەتی مەحمود سامی ئەلبەرودی کە لە ساڵی ١٨٨٢ دامەزرا، خدێوی تۆفیق پاشا کە دەسەڵاتەکەی لە میسر لاواز بوو، داوای یارمەتی لە ئینگلتەرا و فەرەنسا کرد. تۆفیق پاشا کە دوای بۆردومانی ھێزی دەریایی بەریتانیا لە ئەسکەندەریە (تەمموزی ١٨٨٢) لەلایەن ئۆپۆزسیۆنەوە بە خیانەتکار ناسێندرا، ناچار بوو پەنا بۆ ئینگلیزەکان ببات. سەرەڕای دژایەتی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی، ئینگلیزەکان کە میسریان داگیرکرد، لە ئەت-تلوول کەبیر (ئەیلوولی ١٨٨٢)، فەرماندەی گشتی سوپای میسریان، عەرەبی (ئوربی) پاشا، تێکشکاند و بزووتنەوەی ناسیۆنالیستییان کوژاندەوە؛ بەم شێوەیە تۆفیق پاشا وەک خدێوی گەڕایەوە قاھیرە و تەنیا دەیتوانی لە ژێر کۆنترۆڵی ھێزە داگیرکەرەکاندا درێژە بە خدێویاتیەکەی بدات. ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی دەیزانی کە ناتوانێت بە زۆر ئینگلیز لە میسر دوور بخاتەوە، بۆیە ناچار بوو لەگەڵ ئینگلیز ڕێککەوتن بکات. بەپێی ئەم پەیماننامەیە، خدێوییەکانی میسر لە شانشینی کاڤالالی ھەڵدەبژێردرێن، بە ڕەزامەندی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی و بەریتانیا. بەم شێوەیە ئیمپراتۆریەتی عوسمانی بە فەرمی دانی بە بوونی بەریتانیا لە میسردا نا.[٧]
دوای ئەم بەروارە، خدێوی میسرییەکان توانیان خدێویەکانیان لەژێر کۆنترۆڵ و فشاری ھێزە داگیرکەرەکاندا بپارێزن. عەباس حیلمی پاشا، کوڕی خدێوی تۆفیق پاشا، لە ساڵی ١٨٩٢ بە خدێوی دەستنیشان کرا، لە سەردەمی عەباس حیلمی پاشا، ئینگلیزەکان دەستیان لە کاروباری ناوخۆی میسردا دەدا، کاریگەری عوسمانی لە میسر کەم بووەوە. کاتێک عەقەبە ویستی لە خدێوی دەربچێت و بچێتە ناو ویلایەتی حیجازەوە، ناکۆکییەک بە ناوی کێشەی عەقەبە لە نێوان ئینگلتەرا و ئیمپراتۆریەتی عوسمانیدا سەریھەڵدا؛ کاتێک ئینگلیزەکان ھەڵوێستێکی توندیان گرتەبەر، عەقەبە لە ژێر کۆنترۆڵی میسردا مایەوە.[٨]
لە کاتێکدا عەباس حیلمی پاشا، تورکدۆست بەڵام ئینگلۆفۆبی، زۆرجار لە ئەستەمبوڵەوە دەھات و دەچوو، لە ساڵی ١٩١٤ لە ئەستەمبوڵ بوو، ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی لە لایەن ئەڵمانیاوە لە دژی ئینگلتەرا ھاتە ناو جەنگی جیھانیی یەکەمەوە و ئینگلتەرا ڕایگەیاند کە چیتر دان بە مافەکانی ئیمپراتۆریەتی عوسمانیدا نانێت بەسەر میسردا، بەم شێوەیەش کۆتایی بە خدێوی عەباس حیلمی پاشا ھێنا. ئینگلیزەکان لە شوێنی عەباس حیلمی پاشا، مامی حوسێن کامیل پاشایان کردە سوڵتانی میسر. بەم شێوەیە خدێوی میسر بە شێوەیەکی کاریگەر کۆتایی ھات و گۆڕا بۆ سوڵتانییەتی میسر کە لە ژێر کۆنترۆڵی بەریتانیادا بوو.[٩]
نەخشە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ https://academic.oup.com/cairo-scholarship-online/book/20584/chapter-abstract/179841979?redirectedFrom=fulltext
- ↑ https://www.elnabaa.net/620910
- ↑ https://web.archive.org/web/20220221203910/http://www.toraseyat.com/2017/05/15/%D8%AA%D8%B1%D8%A7%D8%AB%D9%8A%D8%A7%D8%AA-%D8%A7%D9%84%D8%AE%D8%B1%D8%A7%D8%A6%D8%B7-%D8%A7%D9%84%D9%86%D8%A7%D8%AF%D8%B1%D8%A9-%D8%AD%D8%AF%D9%88%D8%AF-%D9%85%D8%B5%D8%B1-%D9%81%D9%8A-%D8%B9/
- ↑ https://web.archive.org/web/20211211215409/https://khaledfahmy.org/en/2021/12/11/mehmed-ali-pasha-and-ibrahim-through-the-eyes-of-an-egyptian-historian/
- ↑ https://books.google.iq/books/about/The_Cambridge_History_of_Egypt.html?hl=tr&id=8ByQvxi980sC&redir_esc=y
- ↑ https://books.google.iq/books/about/Mehmed_Ali.html?hl=tr&id=ZBu9DwAAQBAJ&redir_esc=y
- ↑ https://books.google.iq/books/about/Mehmed_Ali.html?hl=tr&id=ZBu9DwAAQBAJ&redir_esc=y
- ↑ https://www.jstor.org/stable/480995?origin=crossref
- ↑ https://web.archive.org/web/20200707055122/https://www.encyclopedia.com/religion/encyclopedias-almanacs-transcripts-and-maps/muhammad-ali-dynasty
