خاوەنکار (جەژن)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

خاوەنکار یا جەژنی خاوەنکار جەژنێکی ئایینی یارسانە کە لە چلەی پاییزدا دەگیرێت. یارسانەکان لەدوای سێ ڕۆژ ڕۆژوو گرتن چێشت و گۆشتی قوربانی ساز دەکەن و جەژن دەگرن. ئەم سێ ڕۆژە ڕۆژووە بە بۆنەی بیرخستنەوەی یادی برسیێتیی سوڵتان سەھاک و ھاوەڵەکانیەتی.

سەرچاوە[دەستکاری]