خانەی تەنبوور

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

خانەی تەنبوور بنکەیەکی فەرھەنگی ھونەرییە لە گوندی بانزەلانی شارستانی داڵاھۆ لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان. ئەم بنکەیە بە ھەوڵی ھونەرمەندی کورد عەلی ئەکبەر مورادی بۆ پەرەدان بە مۆسیقای تەمبوور دامەزراوە. ئەم بنکەیە لە ساڵی ٢٠١٧دا کرایەوە[١] و لە مەراسیمی کردنەوەکەیدا کەسانێک وەک کەیھان کەلھوڕ، شارام نازری و حوسێن عەلیزادە بەشدارییان کرد.[٢] باڵەخانەکەی خانەی تەنبوور چەندین بەشی ھەیە، وەک کتێبخانە، شوێنی وانەی شێوەکاری و شوێنی ڕاھێنانی مۆسیقا. ئەم بنکەیە بەرھەمی ھەوڵی چەندین ساڵەی ھونەرمەندی تەمبوورەژەن عەلی ئەکبەر مورادییە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "روژھلات کردستان/افتتاح جشنوارە و خانە تنبور در کرماشان". [بەستەری مردوو]
  2. ^ "موسیقی ما: خانە تنبور افتتاح شد". لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨.