بۆ ناوەڕۆک بازبدە

خانەدانی ماد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
خانەدانی ماد
نەخشەیەکی گریمانەیی خانەدانی ماد لە ئەوپەڕی فراوانبوونیدا
نەخشەیەکی گریمانەیی خانەدانی ماد لە ئەوپەڕی فراوانبوونیدا
نەخشەیەکی گریمانەیی خانەدانی ماد لە ئەوپەڕی فراوانبوونیدا
پایتەختئەکباتانا
دەوڵەت پاشایەتی

ماد (فارسیی کۆن: 𐎶𐎠𐎭 «مادا»؛ یۆنانی: Μηδία «میدیا»؛ ئەکەدی: «مادایە»)[١] قەوارەیەکی سیاسی بوو کە ناوەندەکەی لە ئەکباتانا بوو، لە سەدەی ٧ی پ.ز تا ناوەڕاستی سەدەی ٦ی پ.ز بوونی ھەبوو و پێدەچێت بەشێکی بەرچاوی فەلاتی ئێرانی لەژێر دەسەڵاتدا بووبێت، پێش ئیمپراتۆریەتیی بەھێزی ھەخامەنشی. دەستوەردانی بەردەوامی ئاشوورییەکان لە ناوچەی چیاکانی زاگرۆس بووە ھۆی پرۆسەی یەکگرتنی ھۆزە مادییەکان. تا ساڵی ٦١٢ی پ.ز، مادەکان ئەوەندە بەھێز بوون کە بتوانن بە ھاوپەیمانی لەگەڵ بابلییەکان ئیمپراتۆریەتیی ڕوولەکزانی ئاشوور بڕووخێنن. بەڵام لێکۆڵینەوە ھاوچەرخەکان مەیلیان بەرەو گومانکردنە لە ھەبوونی شانشین یان دەوڵەتێکی یەکگرتووی ماد، لانیکەم بۆ زۆربەی سەدەی ٧ی پ.ز.[٢] «خانەدانی ماد» بەپێی مێژوونووسی یۆنانیی کۆن ھێرۆدۆت، خانەدانێک بوو کە لە چوار پاشا پێکھاتبوو کە بۆ ماوەی ١٥٠ ساڵ لە ژێر چەتری ئیمپراتۆریەتیی ماددا فەرمانڕەوایییان کردووە.[١] ئەگەر چیڕۆکەکەی ھێرۆدۆت ڕاست بێت، مادەکان لەلایەن پیاوێک بە ناوی دیاکۆوە یەکخران، کە یەکەمین پاشا بوو لەو چوار پاشایەی کە فەرمانڕەواییی ئیمپراتۆریەتیی مادیان دەکرد؛ ئیمپراتۆریەتییەکی مەزن کە بەشێکی زۆری ئێران و ڕۆژھەڵاتی ئەنادۆڵی دەگرتەوە. بەپێی مێژوونووسیی کلاسیک، ماد وەک یەکێک لە زلھێزە سەرەکییەکانی ڕۆژھەڵاتی نزیکی کۆن دوای ڕووخانی ئاشوور دەرکەوت. لە سەردەمی ھەڤەخشترە (فەرمانڕەوایی ٦٢٥–٥٨٥ پ.ز)، سنوورەکانی شانشینەکە بەرەو ڕۆژھەڵات و ڕۆژئاوا فراوانتر بوون لە ڕێگەی ژێردەستەکردنی گەلانی دراوسێ، وەک فارسەکان و ئەرمەنییەکان. فراوانبوونی خاکی ماد بووە ھۆی پێکھێنانی یەکەمین ئیمپراتۆریەتیی ئێرانی، کە لە ئەوپەڕی گەشەسەندنی خۆیدا دەسەڵاتی بەسەر ڕووبەرێکی ٢.٨ ملیۆن کیلۆمەتر دووجادا ھەبووە، کە لە کەناراوەکانی ڕۆژھەڵاتی ڕووباری ھالیس لە ئەنادۆڵەوە تا ئاسیای ناوەڕاست درێژ دەبووەوە. لەو سەردەمەدا، ئیمپراتۆریەتیی ماد یەکێک بوو لە زلھێزە گەورەکانی ڕۆژھەڵاتی نزیکی کۆن لە تەک بابل، لیدیا و میسری کۆن. لە سەردەمی فەرمانڕەواییی خۆیدا، ئەژدەھاک (فەرمانڕەوایی ٥٨٥–٥٥٠ پ.ز) کاری کرد بۆ بەھێزکردن و ناوەندی کردنی دەوڵەتی ماد، ئەمەش دژی ویستی خانەدانە ھۆزەکان بوو، کە ڕەنگە ئەمە بووبێتە ھۆی ڕووخانی شانشینەکە. لە ساڵی ٥٥٠ی پ.ز، ئەکباتانای پایتەختی ماد، لەلایەن کورووشی دووەمی پاشای فارسەکانەوە داگیرکرا، کە ئەمەش نیشانەی دەسپێکی ئیمپراتۆریەتیی ھەخامەنشی بوو.[٣] لە کاتێکدا بە شێوەیەکی گشتی قبووڵکراوە کە مادەکان ڕۆڵێکی بەرچاویان لە ڕۆژھەڵاتی نزیکی کۆن دوای ڕووخانی ئاشوور بینیوە، مێژوونووسان مشتومڕیانە لەسەر ھەبوونی ئیمپراتۆریەتێکی ماد یان تەنانەت شانشینێکیش. ھەندێک لە زانایان بوونی ئیمپراتۆریەتێکی بەھێز و ڕێکخراو قبووڵ دەکەن کە کاریگەریی ھەبووبێت لەسەر پێکھاتە سیاسییەکانی ئیمپراتۆریەتیی دواتری ھەخامەنشی. ھەندێکی تر دەڵێن مادەکان کۆنفیدراڵییەکی سستی ھۆزەکان بوون نەک دەوڵەتێکی ناوەندی.

کڕۆنۆلۆژی

[دەستکاری]

بە بەکارھێنانی ئەو کڕۆنۆلۆژییەی کە ھێرۆدۆت پێشنیاری کردووە، دەتوانرێت کاتنامەیەکی گریمانەیی بۆ سەردەمی فەرمانڕەواییی پاشاکانی ماد دابنرێت. (تێبینی بکە کە فەرمانڕەواییی سکیتییەکان لەم کڕۆنۆلۆژییەدا ھیچ ڕێکەوتێکی دیاریکراوی نییە.)

فەرمانڕەوا فەرمانڕەوایی ماوەی فەرمانڕەوایی
دیاکۆ ٧٠٠–٦٤٧ پ.ز ٥٣
فرەڤەرتیش ٦٤٧–٦٢٥ پ.ز ٢٢
مادییس (فەرمانڕەواییی سکیتی) ?
ھەڤەخشترە ٦٢٥–٥٨٥ پ.ز ٤٠
ئەژدەھاک ٥٨٥–٥٥٠ پ.ز ٣٥

ژمارەکانی ھێرۆدۆت جێگەی گومانن: دوو پاشای یەکەم بەیەکەوە ٧٥ ساڵ فەرمانڕەوایییان کردووە، ھەروەھا دوو پاشای کۆتاییش بە ھەمان شێوە، کە کۆی گشتیی فەرمانڕەواییی خانەدانەکە دەکاتە ١٥٠ ساڵ.

ھەبوونی ھەڤەخشترە و ئەژدەھاک جێگەی مشتومڕ نییە، چونکە لە سەرچاوە ھاوچەرخەکانی تریشدا ئاماژەیان پێ کراوە.[٤] بەڵام دیاکۆ و فرەڤەرتیش، دوو پاشای یەکەم، لە سەرچاوە ھاوچەرخەکاندا ئاماژەیان پێ نەکراوە. زانایان ھەوڵیان داوە ئەوان لەگەڵ کەسایەتییە ناودارەکانی تری ھەمان ناوچە و سەردەمدا یەک بخەن. لە دەقەکانی ئاشووریی نوێی سەردەمی سارگۆنی دووەمدا، چەندین ئاماژە بە سەرۆکێکی مانایی بە ناوی دایاوکوو کراوە، کە ڕەنگە ھەمان دیاکۆ بێت. ھەر ئەم دەقانە ئاماژە بەوە دەکەن کە دایاوکوو، وەک فەرمانڕەوای پارێزگای ماننا[ڕوونکردنەوە پێویستە]، چووەتە پاڵ پاشای ئورارتوو دژی فەرمانڕەوای ماننا. لەلایەن سەرگۆنەوە دەستگیرکرا و لە ساڵی ٧١٥ی پ.ز، لەگەڵ خێزانەکەیدا بۆ سووریا دوورخرایەوە، کە پێدەچێت شوێنی کۆچی دواییی بێت.

لە سەر بنەمای جەختکردنەوەی ھێرۆدۆت کە فەرمانڕەواییی سکیتییەکان بەسەر مادەکاندا نزیکەی ٢٨ ساڵی خایاندووە، زانایان دەسپێکی کڕۆنۆلۆژیی مادیان بۆ ساڵی ٧٢٨ی پ.ز پێشخستووە. ئەمەش ڕێگەی پێ دان کە فرەڤەرتیش، دووەم پاشای ماد، لەگەڵ کەشتەریتی یەک بخەن، کە ڕێبەری ڕاپەڕینی مادەکان بوو دژی ئاشوور لە ساڵی ٦٧٢ی پ.ز. ئەم یەکخستنە لەسەر بنەمای وتەیەکی نەخشەبەردینی بێستونە دەربارەی کەسێک بە ناوی فرەڤەرتیش (یان فراورتیش لە وەرگێڕانی یۆنانیدا)، کە لە ساڵی ٥٢٢ی پ.ز دژی پاشای فارس داریووشی مەزن ڕاپەڕی و بانگەشەی دەکرد کە خەشەسریتییە «لە بنەماڵەی ھەڤەخشترە». ئەگەر دەسپێکی فەرمانڕەواییی دیاکۆ بۆ ساڵی ٧٢٨ی پ.ز بگوازرێتەوە، کڕۆنۆلۆژیی ڕەھای خانەدانەکە بەم شێوەیە دەبێت:[١]

فەرمانڕەوا فەرمانڕەوایی ماوەی فەرمانڕەوایی
دیاکۆ ٧٢٨–٦٧٥ پ.ز ٥٣
فرەڤەرتیش/کەشتەریتی ٦٧٥–٦٥٣ پ.ز ٢٢
مادییس (فەرمانڕەواییی سکیتی) ٥٥٣–٦٢٥ پ.ز ٢٨
ھەڤەخشترە ٦٢٥–٥٨٥ پ.ز ٤٠
ئەژدەھاک ٥٨٥–٥٥٠ پ.ز ٣٥

بەڵام ئەم کڕۆنۆلۆژییە لەلایەن زانایانەوە ڕەتکرایەوە کاتێک ڕێنێ لابات نیشانی دا کە لە دەستنووسە جیاوازەکانی «مێژووەکانی ھێرۆدۆت»دا، ٢٨ ساڵەکەی فەرمانڕەواییی سکیتییەکان لە ڕاستیدا وەک بەشێک لە فەرمانڕەواییی ھەڤەخشترە ھەژمار کراوە، ئەمەش وای کرد کە مەحاڵ بێت فرەڤەرتیش ھەمان کەشتەریتی ناو سەرچاوە ئاشوورییەکان بێت.[٥] ئێدوین گرانتۆڤسکی پێی وابوو کە سەرچاوە بزمارییەکان دەتوانن یارمەتیدەر بن لە چارەسەرکردنی ئەم کێشە کڕۆنۆلۆژییە، چونکە ڕێکەوتی ڕاپەڕینی مادیان دژی ئاشوور بۆ ساڵی ٦٧٢ی پ.ز، و کۆتاییی خانەدانی ماد بۆ ٥٥٠ی پ.ز دەگەڕێننەوە. ئەو کڕۆنۆلۆژییەکی پێشنیار کرد کە تێیدا فەرمانڕەواییی سکیتییەکان لەگەڵ فەرمانڕەواییی فرەڤەرتیشدا تێکھەڵکێش دەبێت:[١]

فەرمانڕەوا فەرمانڕەوایی ماوەی فەرمانڕەوایی
دیاکۆ ٦٧٢–٦٤٠ پ.ز ٣٢
فرەڤەرتیش ٦٤٠–٦٢٠ پ.ز ٢٠
مادییس (فەرمانڕەواییی سکیتی) ٦٣٥–٦١٥ پ.ز ٢٠
ھەڤەخشترە ٦٢٠–٥٨٤ پ.ز ٣٦
ئەژدەھاک ٥٨٤–٥٥٠ پ.ز ٣٤

بەوپێیە، بە وتەی گرانتۆڤسکی، خانەدانی ماد بە گشتی بۆ ماوەی نزیکەی ١٢٠ ساڵ بوونی ھەبووە. دیاکۆ کۆتاییی بە دەسەڵاتی ئاشوور ھێنا و خانەدانی مادی دامەزراند. فرەڤەرتیش فارسەکانی خستە ژێر دەسەڵاتی خۆی. ھەڤەخشترە دەستی کرد بە داگیرکردنی ئاسیای سەروو کاتێک ئاشوورییەکان لە ساڵی ٦١٢ی پ.ز تێکشکان، و ئیمپراتۆریەتەکەیان تا ساڵی ٥٥٠ی پ.ز بەردەوام بوو. سەبارەت بە باڵادەستیی سکیتییەکان بەسەر مادەکان و وڵاتانی تردا، وتەکەی ھێرۆدۆت خەسڵەتێکی ئەفسانەیی و ناڕاستی ھەیە، چونکە ناتوانرێت لەگەڵ مێژووی ڕاستەقینەی ماد لە سەدەی ٧ی پ.ز، و لەگەڵ مێژووی تەواوی بەشەکانی تری ڕۆژھەڵاتی نزیکی کۆن بگونجێنرێت.

گێڕانەوەیەکی تر، دیسان لەلایەن ھێرۆدۆتەوە، دەڵێت مادەکان بۆ ماوەی ١٢٨ ساڵ فەرمانڕەواییی باکووری ئاسیایان کردووە. ئەگەر ئەم ژمارەیە ڕاست بێت، دەبێت دەسپێکی خانەدانی ماد بۆ ساڵی ٦٧٨ی پ.ز بگەرێندرێتەوە، کە چەند ساڵێک پێش ڕاپەڕینەکەی دژی ئاشوورییەکان بوو. دەکرێت دژایەتییە دیارەکانی زانیارییەکانی ھێرۆدۆت چارەسەر بکرێن. ھێرۆدۆت ٥٣ ساڵ فەرمانڕەوایی بۆ دیاکۆ، و ٢٢ ساڵ بۆ فرەڤەرتیش دادەنێت. لە جیاتی ئەوە، جۆرج ڕاولینسۆن پێشنیاری کرد کە فرەڤەرتیش ٥٣ ساڵ، و دیاکۆ ٢٢ ساڵ فەرمانڕەوایییان کردووە. بەو گۆڕانکارییە، فەرمانڕەواییی فرەڤەرتیش دەکرێت بۆ نێوان ٦٧٨ و ٦٢٥ی پ.ز بگێڕدرێتەوە. بەم شێوەیە، بە وتەی ڕاولینسۆن، کۆی فەرمانڕەواییی سێ پاشاکە (٥٣+٤٠+٣٥) دوای دیاکۆ، دەبێتە ئەو ١٢٨ ساڵەی کە ھێرۆدۆت ئاماژەی پێ کردووە. لەم گێڕانەوەیەدا، فرەڤەرتیش ئەو کەسە بوو کە کۆتاییی بە دەسەڵاتی ئاشوور ھێنا و، وەک ھێرۆدۆت ئیدیعا دەکات، ھێرشی کردە سەر ھۆزە فارسییەکان و دەستی کرد بە ژێردەستەکردنی گەلانی تری ئاسیا. بۆیە، خاڵی دەسپێکی ماوەی ١٢٨ ساڵەی باڵادەستیی ماد بە ئەگەرێکی زۆرەوە گرتنەدەستی دەسەڵاتی کەشتەریتی/فرەڤەرتیش بووە، کە چەند ساڵێک پێش ڕاپەڕینە سەرکەوتووەکەی دژی ئیمپراتۆریەتیی ئاشووریی نوێ دەستی بە فەرمانڕەوایی کرد، و بۆ ماوەی ٥٣ ساڵ حکومی کرد. لەم گێڕانەوەیەدا، دیاکۆ، باوکی فرەڤەرتیش، پێدەچێت تەنھا سەرۆک ھۆزێک بووبێت کە دەستی کردووە بە پتەوکردنی دەسەڵات لە نێوان ھۆزە مادییەکانی تردا. ئەوەش ئەگەری ھەیە کە ئەو تەنھا دامەزرێنەری ناوی بنەماڵەی شاھانەی ماد بووبێت. بە وتەی دیاکۆنۆف، ڕەنگە ھێرۆدۆت کڕۆنۆلۆژییەکەی زۆر سادە کردبێتەوە، و چالاکییەکانی چەندین نەوەی سەرۆکە مادییەکانی خستبێتە پاڵ دیاکۆ، و بەو شێوەیە دامەزراندنی دەوڵەتەکەی دابێتە پاڵ ئەو. ھەڤەخشترە، بە ھاوپەیمانی لەگەڵ بابل، ئیمپراتۆریەتیی ئاشووریی نوێی داگیرکرد و دەسەڵاتی مادی بەسەر ئەو بەشانەی ئاسیادا دامەزراند کە لە ڕۆژھەڵاتی ڕووباری ھالیسن. لەژێر ئەم گریمانەیەدا، کڕۆنۆلۆژیی پاشاکانی ماد بەم شێوەیە دەبێت:[١]

فەرمانڕەوا فەرمانڕەوایی ماوەی فەرمانڕەوایی
دیاکۆ ٧٠٠–٦٧٨ پ.ز ٢٢
فرەڤەرتیش ٦٧٨–٦٢٥ پ.ز ٥٣
مادییس (فەرمانڕەواییی سکیتی) ?
ھەڤەخشترە ٦٢٥–٥٨٥ پ.ز ٤٠
ئەژدەھاک ٥٨٥–٥٥٠ پ.ز ٣٥

فەرمانڕەواکانی ماد بەپێی کێتێسیاس

[دەستکاری]
ماوەی فەرمانڕەوایی[٦] ناو(ەکان)
٢٨ ساڵ ئەرباکس
٥٠ ساڵ ماوداکس
٣٠ ساڵ سۆسارموس
٥٠ ساڵ ئارتیکاس
٢٢ ساڵ ئاربیانس
٤٠ ساڵ ئارتایۆس
٢٢ ساڵ ئارتینس
٤٠ ساڵ ئارتیباس
ئەسپاداس (ئاپانداس)/ئەژدەھاک (ئەستییگاس)

ڕەچەڵەکناسی

[دەستکاری]
نەخشەبەردینەیەک کە ڕەنگە نوێنەرایەتیی ھەڤەخشترە بکات، گرینگترین پاشای ماد

دارەماڵی خانەدانی ماد و خزمایەتییان لەگەڵ بابلییەکان، لیدییەکان و فارسەکان، بەپێی تۆمارەکانی مێژوونووسان ھێرۆدۆت، بێرۆسۆس و کێتێسیاس. بەپێی بێرۆسۆس، نەبووخەدنەسر ھاوسەرگیریی لەگەڵ ئەمیتیس، کچی ئەژدەھاک کردووە. مەحاڵە ئەمیتیس کچی ئەژدەھاک بێت، چونکە ئەو لە سەردەمی فەرمانڕەواییی نابۆپۆلاساردا ھێشتا زۆر گەنج بووە بۆ ئەوەی منداڵی ببێت، و ھێشتا نەبووبووە پاشا؛ وا دیارە زیاتر لەوە بچێت کە ئەمیتیس کچی ھەڤەخشترە و خوشکی ئەژدەھاک بووبێت.[٧] ئەژدەھاک ھاوسەرگیریی لەگەڵ ئاریێنیس کردووە، بەڵام نادیارە کە ئایا باوکی ھیچ کوڕ یان کچێک بووە. ھێرۆدۆت و گزینۆفۆن ئیدیعا دەکەن کە کچێکی ھەبووە بە ناوی ماندانا، کە ھاوسەرگیریی لەگەڵ کەمبۆزیی یەکەم کردووە و دایکی کورووشی مەزن بووە. کێتێسیاس ڕاستیی ئەم لێدوانەی ڕەتکردەوە و ڕای گەیاند کە ئەژدەھاک کچێکی ھەبووە بە ناوی ئەمیتیس، کە ھاوسەرگیریی لەگەڵ سپیتاماس کردووە و دوای مردنی ئەو، لەگەڵ کورووشی مەزن ھاوسەرگیریی کردووە.[٨]

██ خزمە خوێنییەکانی دیاکۆ

فرەڤەرتیش
دیاکۆ
داڕێژە:Reign ٧٠٠–٦٧٨ پ.ز
خانەدانی مەرماندەفرەڤەرتیش
داڕێژە:Reign ٦٧٨–٦٢٥ پ.ز
ئالیاتیس
داڕێژە:Reign ٥٩١–٥٦٠ پ.ز
ھەڤەخشترە
داڕێژە:Reign ٦٢٥–٥٨٥ پ.ز
خانەدانی کلدانی
کرۆسوس
داڕێژە:Reign ٥٦٠–٥٤٦ پ.ز
ئاریێنیسئەژدەھاک
داڕێژە:Reign ٥٨٥–٥٥٠ پ.ز
ئەمیتیسنەبووخەد نەسری دووەم
داڕێژە:Reign ٦٠٥–٥٦٢ پ.ز
ئەمەل-مەردوک
داڕێژە:Reign ٥٦٢–٥٦٠ پ.ز
خانەدانی ھەخامەنشی
مانداناکەمبۆزیی یەکەم
داڕێژە:Reign ٥٨٠–٥٥٩ پ.ز
سپیتاماسئەمیتیسکورووشی دووەم
داڕێژە:Reign ٥٥٩–٥٣٠ پ.ز
سپیتێکسمێگابێرنیس

کاتنامەی فەرمانڕەواکان

[دەستکاری]
ئیشتوویگووھەڤەخشترەفرەڤەرتیشدیاکۆ

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. 1 2 3 4 5 Dandamayev & Medvedskaya 2006.
  2. Curtis، Vesta Sarkhosh؛ Stewart، Sarah (٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠). Birth of the Persian Empire (بە ئینگلیزی). Bloomsbury Publishing. ژپنک ٩٧٨-٠-٨٥٧٧١-٠٩٢-٥.
  3. Dandamaev 1989.
  4. «Medes – Livius».
  5. Labat 1961، لاپەڕە ٧.
  6. Rollinger، Robert؛ Wiesehöfer، Josef؛ Schottky، Martin (١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١)، «VII. Iranian Empires and their vassal states»، Brill’s New Pauly Supplements I - Volume 1 : Chronologies of the Ancient World - Names, Dates and Dynasties (بە ئینگلیزی)، Brill، لە ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە
  7. Lendering 1995.
  8. «The Seven Great Monarchies, by George Rawlinson, The Third Monarchy». Gutenberg.org. لە ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.


پەرتووکنامە

[دەستکاری]