بۆ ناوەڕۆک بازبدە

خاناسۆر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
خاناسۆر
Khana Sor - خانصور
دیمەنی گوندی خاناسۆر
دیمەنی گوندی خاناسۆر
Map
گوندی خاناسۆر
خاناسۆر is located in ھەرێمی کوردستان
خاناسۆر
خاناسۆر
خاناسۆر is located in عێراق
خاناسۆر
خاناسۆر
جێگە لە عێراقدا
خاناسۆر is located in ئاسیا
خاناسۆر
خاناسۆر
جێگە لە ئاسیادا
پۆتانەکان: 36°28′04″N 41°37′28″E / 36.46766°N 41.62443°E / 36.46766; 41.62443پۆتانەکان: 36°28′04″N 41°37′28″E / 36.46766°N 41.62443°E / 36.46766; 41.62443
وڵات کوردستان
 عێراق
ھەرێمھەرێمی کوردستان
پارێزگانەینەوا
قەزاشنگال
ناحیەناحیەی سنونێ
بەرزایی
٤٩٧ مەتر (١٬٦٣١ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
  سەرجەم٣١٬١٦١
سەرناوی دانیشتووخاناسۆری
زمان و ئایین
  زمانکوردی(کرمانجی)
  ئایینئێزیدی
ناوچەی کاتیUTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی)
  ھاوین (DST)UTC+٤:٣٠ (ھاوین)
تەلەفۆن٠٠٩٦٤

خاناسۆر (بە عەرەبی: خانصور، ئینگلیزی: Khana Sor[١]) گوندێکە لە ناحیەی سنونێ لە قەزای شنگال لە پارێزگای نەینەوا لە باکووری عێراق.[٢] گوھبەل دەکەوێتە ڕۆژاوای باشووری کوردستان.[٣][٤] ھەروەھا دەکەوێتە ناوچە جێناکۆکەکانی عێراق. گوندەکە بە دووری ٨ کیلۆمەتر لە باکووری ڕۆژھەڵاتی سنونێ ھەڵکەوتووە. ھەروەھا دەکەوێتە باشووری چیای شنگال.[٥] گوندەکە لە کوردە ئاینزا ئێزیدییەکان پێکھاتووە.[٦] لە کاتی کۆمەڵکوژیی شنگالدا، ١٠٠ ئێزیدی لە گوندەکەدا لەلایەن داعشەوە کۆمەڵکوژ کران.[٧]

مێژوو

[دەستکاری]

خاناسۆر بەناو "گوندی مۆدێرن" بە(تأمیم)یش ناو دەبرێت و لە نێوان ساڵانی ١٩٦٥ بۆ ١٩٧٠ی سەدەی ڕابردوو دامەزراوە. گوندەکانی تری ئێزدیەکان بێ دانیشتووان کران بۆ ئەوەی بوار بۆ نیشتەجێبوونی ئێزیدییەکان بکەنەوە. لە ساڵی ١٩٦٥ حکومەتی ئەوکاتی عێراق بڕیاریدا گوندەکانی ئێزیدی چیای شنگال وێران بکات و دانیشتوانەکەی ناچار بە گواستنەوە بکەن. نزیکەی ٤٠٠ گوندی ئێزیدی چیای شنگال بەشێکیان بە بولدۆزەر وێرانکران و دانیشتووانەکەی دەرکراون. ڕژێمی بەعس ئەم ڕێوشوێنە زۆرەملێیانەی نیشتەجێکردنی بە پڕۆژەی مۆدێرنیزاسیۆن وەسف کرد.[٨]

خاناسۆر ھاوشێوەی تەواوی دەڤەری شنگال و تەواوی پارێزگای نەینەوا، لە دوای ڕووخانی سەدام حوسێن لە ساڵی ٢٠٠٣ لە نێو ناوچە کێشەلەسەرەکانی باکووری عێراق بووە. گوندەکە تا مانگی ئابی ٢٠١٤ لەلایەن پێشمەرگەی کوردەوە کۆنترۆڵکرابوو.[٩]

لە مانگی ئابی ٢٠١٤دا گوندەکە لەلایەن دەوڵەتی ئیسلامییەوە ھێرشی کرایە سەر و خراوەتە ژێر کۆنترۆڵی ئەوانەوە.[١٠] دواتر داعش لە گوندەکە و تەواوی دەڤەری شنگال دەرکرا و شوێنەکە بە ئازادکراو و کۆنترۆڵکراو دادەنرێت. سەرەڕای ئەوەش تەنھا چەند دانیشتوویەکی کەم گەڕاونەتەوە گوندەکە.[١١] زۆرێک لە دانیشتوانی گوندەکە لە ئێستادا لە کەمپەکانی ئاوارەکان لە ھەرێمی کوردستان نیشتەجێن.[١٢]

لە ئێستادا شارەکە لەلایەن سوپای عێراقەوە کۆنترۆڵکراوە.[١٣] لە مانگی ئازاری ساڵی ٢٠١٧ شەڕێکی چەکداری لە نێوان ھێزە کوردییەکان و ئێزیدیەکاندا سەریھەڵدا و لەو ماوەیەدا چەکی ئەڵمانیاش لەلایەن ھێزە کوردییەکانەوە دژ بە ھێزەکانی ئێزیدی بەکارھێنرا.[١٤]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]