خالید شوانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

خالید سەلام سەعید شوانی (لەدایکبووی ١٩٧٥). لەوەتەی ١٠ی تەمووزی ٢٠١٩، لەسەر پشکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە نۆیەمین کابینەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بووەتە وەزیری ھەرێم.[١] خالید بەرلەوەی ببێتە وەزیر، لە دوو خوولدا بووەتە ئەندام پەرلەمانی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٦-٢٠١٠ وە ٢٠١٤-٢٠١٦، ھەروەھا ڕاوێژکاری یاسایی سەرۆککۆماری عێراق فوئاد مەعسووم بووە.

خالید بەکالۆریۆس و ماستەری لە یاسا ھەیە، لەئێستادا قوتابی دکتۆرایە لە کۆلێژی حقوقی زانکۆی مەنسوڕە.[٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ یەکێتی ناوی کاندیدەکانی خۆی رادەستی راسپێردراوی پێکھێنانی کابینەی نۆیەمی حکوومەت کرد، ماڵپەڕی کوردستان ٢٤، لە ڕۆژی ١٤ی تەمووزی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  2. ^ پڕۆفایلی خالید شوانی، ماڵپەڕی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان. ڕۆژی ٣٠ی تەمموزی ٢٠١٩ ھێنراوە.