خالید حەیدەری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

خالید حەیدەری (١٩٥٠ لە مەھاباد - ١٩٨٠ لە کووت) فڕۆکەوانی ھێزی ئاسمانیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کاتی شەڕی ئێران-عێراق بوو، کە تەنیا دوو کاتژمێر پاش ھێرشی عێراق بۆ سەر ئێران لە دەسپێکی ئەم شەڕە بە ئامانجی وڵام دانەوەی ھێرشی عێراق لە ئۆپراسیۆنێک بە ناو ئاڵفا ڕێد ھێرشی کردە سەر شاری کووت. لە ئاکامی پێکانی فڕۆکەکەی لە لایان ھێزی عێراقەو گیانی لە دەست دا. لە ساڵی ٢٠١٢ لە شاری کووت تەرمەکەی دۆزرایەوە و بۆ شاری مەھاباد ڕاگوێزرا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]