خات

خات یان کات (ناوی زانستی: Catha edulis) ڕوەکێکی گوڵدارە کە نیشتیمانی سەرەکییەکەی ناوچەکانی ڕۆژھەڵاتی ئەفریقا و نیمچەدوورگەی عەرەبییە. مژینی بەرەبەرەی شەربەتی ناو گەڵاکانی ئەم ڕوەکە بەھۆی ھەبوونی ماددەی ھاندەر و سەرخۆشکەر تێیدا، وەک جۆرێک لە ماددەی ھۆشبەری سووک یان ھاندەر بەکاردێت.[١]
مێژوو و بڵاوبوونەوە
[دەستکاری]ئەم ڕوەکە مێژوویەکی کۆنی ھەیە لە چاندن لە ناوچەی «ھەرەر» (لە ڕۆژھەڵاتی ئەسیوپیای ئێستادا) و پاشان لە قۆناغە جیاوازەکاندا گوازراوەتەوە بۆ وڵاتانی ھاوسێ لە ڕۆژھەڵاتی ئەفریقا و باشووری عەرەبستان، بەتایبەت وڵاتی یەمەن.[٢]
ئەمڕۆ جووتیاران ئەم ڕوەکە دەچێنن و گەڵاکانی وەک ھاندەرێک لە بازاڕەکاندا دەفرۆشرێن. گەورەترین بەکارھێنەرانی خات لە جیھاندا، خەڵکی ڕۆژھەڵاتی ئەفریقا (بەتایبەت سۆمالییەکان) و خەڵکی یەمەنن. ھەروەھا وڵاتانی ئەسیوپیا و کینیا بە گەورەترین بەرھەمھێنەر و ھەناردەکارانی ئەم ڕوەکە دادەنرێن.[٣]
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Catha edulis». PlantZAfrica.com. لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی تەممووزی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ↑ Elmi، A. S. (ئابی ١٩٨٣). «The chewing of khat in Somalia». Journal of Ethnopharmacology. ٨ (2): ١٦٣–١٧٦. doi:١٠.١٠١٦/٠٣٧٨-٨٧٤١(٨٣)٩٠٠٥٢-١. ISSN ٠٣٧٨-٨٧٤١. PMID ٦١٣٩٥١٣.
- ↑ «Khat is big business in Ethiopia – DW – 07/10/2019». dw.com (بە ئینگلیزی). لە ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.