بۆ ناوەڕۆک بازبدە

حەیدەران (هۆز)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

حەیدەران یان حەیدەری ناوی ھۆزێکی کوردە. بەشێکیان بە کرمانجی دەدوێن و لە[١] وان، قەرس، ئەرزەڕۆم، ئاگری و ماکۆ دەژین ئەوی دیکەیان لە مازگێردی دێرسمن و بە کرمانجکی دەدوێن و عەلەوین.

حەیدەری لەسەرحەدان

[دەستکاری]

ھۆزی حەیدەری لە دەڤەری سەرحەدان، ھەم لە باکووری کوردستان و ھەم لە ڕۆژھەڵاتی کوردستاندا دەژین. لە دیوی ڕۆژھەڵاتی کوردستان، دراوسێی ھۆزی گەورەی جەلالی و میلانن. لە ئێستادا زۆربەیان لە ئەرجیشی وان و ئەلجەواز (عەدلجەواز)ی بدلیس لە باکووری کوردستان نیشتەجێن، بەڵام لە شوێنی تریشدا ھەن وەک پارێزگای سەمسوور (ئادیامان).

تیرەکانی سەر بە ھۆزی حەیدەری لە ھەرێمی سەرحەدان بریتین لە: ئادەمان، شێخ حەسەنان، حەمدکی، مارخۆری، دەرتۆیی، ئاقوبی، خەلکی. ئادەمان (عەتمانکی) و خەلکان لە شوێنی تریشدا ھەن دوو ھۆزی جودان.

حەیدەران لە ماکۆ

[دەستکاری]

لە ناوچەی چاڵدێرانی سەر بە ورمێ دەژین. بەتایبەت لە ناوچەی چاوشارو چوخورکەندی سەر بە قەزای ماکۆی ڕۆژھەڵاتی کوردستان.

حەیدەری لە دێرسم

[دەستکاری]

ھۆزی حەیدەران لە دێرسم بە تایبەت لە قەزای مازگێردا دەژین. حەیدەری یەکێکە لە ھۆزە بەناوبانگەکانی ئەم شوێنە. زاراوەیان کرمانجکی (دملی) ھ و مەزھەبەکەیان عەلەوییە.

ماڵباتی حەیدەری

[دەستکاری]

ئەم ماڵباتە بەناوبانگە لە ماوەران و دەوری ھەولێردا دەژین و زانا و ڕۆشنبیرو مرۆڤی ناودێری تیادا ھەڵکەوتووە. لە بنەڕەتدا لە تۆرەمەی شێخ حەیدەری کوردی ئەردەبێڵین و دوای سەرھەڵدانی دەوڵەتی قزلباشەکانی سەفەوی ١٥٠٠ز، ھاتوونەتە باشووری کوردستان و لەژێر باڵی میرانی میرنشینی سۆران دا بوون.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Bozkurt، Ibrahim (٢٠٢١). Aşiretler Tarihi. Nûbihar. لاپەڕە ٥٢٥.