حەنۆخ

حەنۆخ (بە عیبری: חֲנוֹךְ)کەسایەتییەکی ئایینی و پاتریارکێکی پێش تۆفانەکەی نووح بوو. ئەو کوڕی یەرێد و باوکی مەتوشەلاخ بوو.
لە دەقی کتێبی سەرەتای بەدیھێناندا ھاتووە کە حەنۆخ ٣٦٥ ساڵ ژیاوە پێش ئەوەی لەلایەن خوداوە بگیرێت. لە دەقەکەدا ھاتووە کە حەنۆخ «لەگەڵ خودادا ڕۆیشت، نەمابوو، چوونکە خودا بردی» (سەرەتای بەدیھێنان ٥: ٢١-٢٤)، کە لە ھەندێک نەریتی جوولەکە و مەسیحیدا وا لێکدەدرێتەوە حەنۆخ بە زیندوویی بۆ بەھەشت،[١][٢] و لە ھەندێکی تردا بە شێوەیەکی جیاواز لێکدەدرێتەوە.[٣]
حەنۆخ بابەتی زۆرێک لە نەریتی جوولەکە و مەسیحییەکانە. بە نووسەری کتێبی حەنۆخ دادەنرا[٤] و ھەروەھا بە نووسەری دادوەری ناودەبرا.[٥] لە پەیمانی نوێدا ئینجیلی لوقا و نامە بۆ عیبرانییەکان و نامەی یەھوودا ھەموویان ئاماژە بە حەنۆخ دەکەن، کە دواھەمینیان لە کتێبی حەنۆخەوە وەرگیراوە.[٦] لە کەنیسەی کاسۆلیکی و ئۆرتۆدۆکسی ڕۆژھەڵات و ئۆرتۆدۆکسی ڕۆژھەڵاتیدا وەک پیرۆزێک (قیددیس، Saint) ڕێزی لێدەگیرێت.
ڕیشەناسیی ناوەکەی
[دەستکاری]چەندین ئیتیمۆلۆژی بۆ ناوی حەنۆخ (חֲנוֹךְ) پێشنیارکراوە. فیلۆی ئەسکەندەرییە پێشنیاری کردووە کە بە مانای «نیعمەتی تۆ» بێت (لە عیبری ḥēn)، لە کاتێکدا جیرۆم لە کرداری (ḥ-n-ḵ) وەریگرتووە، بە واتای ڕاھێنان، دەستپێکردن، تەرخانکردن، دەستبەکاربوون،[٧] کە مانای «تایبەتمەند» دەدات. زانایانی مۆدێرن زۆر مانایان پێشنیار کردووە کە بریتین لە «شوێنکەوتوو»، «دەستبەکاربوو»، و «ژیر» یان «زیرەک».[٨]
لە ئیسلامدا
[دەستکاری]بەشێک لە زنجیرەیەک لەسەر ئیسلام پێغەمبەرەکان لە ئیسلامدا |
|---|
|
|
زۆربەی موسڵمانان حەنۆخ بە پێغەمبەری قورئان ئیدریس دەناسێنن.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Bar، Saul (٢٠٢٣). «Enoch and Elijah: Ascent to Heaven?» (PDF). JBQ (Jewish Bible Quarterly). ٥١ (4). لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ↑ «Is Heaven a Jewish Idea or Not?». Jews for Jesus. لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ↑ VanderKam، James C. (١٩٩٥). Enoch: A Man for All Generations. University of South Carolina Press. لاپەڕە ١–٣. ژپنک ٩٧٨-١٥٧٠٠٣٠١٦١.
- ↑ August Dillmann and R. Charles (1893).
- ↑ 1Enoch, chap.
- ↑ Luke 3:37, Hebrews 11:5, Jude 1:14-15
- ↑ «Strong's Hebrew: 2596. חָנַך (chanak) -- To train, dedicate, inaugurate». Bible Hub.
- ↑ Moster، David (2013). «Enoch (Son of Cain)». Encyclopedia of the Bible and Its Reception Online. de Gruyter. doi:١٠.١٥١٥/ebr.enochsonofcain.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]- نەوەی ئادەم, میراتی قابیل, ڕۆحەکانی ئیلیا و حەنۆخ
- ئینسایکلۆپیدیای کاسۆلیکی حەنۆخ (١٩١٤)
- ئەندرێی ئەی ئۆرلۆڤ وتارەکانی لەسەر ٢ حەنۆخ: حەنۆخ وەک قەشەی ئاسمانی, حەنۆخ وەک شارەزا لە نھێنییەکان, حەنۆخ وەک نووسەر و حەنۆخ وەک نێوەندگیر
- ئێد. فیلیپ پی.ڤینەر فەرھەنگی مێژووی بیرۆکەکان : گەشتە گەردوونییەکان (١٩٧٣)
- دکتۆر ڕید سی دورھام، جونیۆر بەراوردکردنی ئەفسانەی ماسۆنی لە حەنۆخ و کتێبە پیرۆزەکانی مۆرمون وەسفکردنی حەنۆخ (1974)
| ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
| ئەم قورئان وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
| ئەم «ئایین» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |