بۆ ناوەڕۆک بازبدە

حەمەی نێرگز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

محەممەد ساڵح شەریف ناسراو بە حەمەی نێرگز (؟، سلێمانی – ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٣، سلێمانی) ھونەرمەندێکی کوردی شاری سلێمانی بوو.

سەرەتای ژیان

[دەستکاری]

حەمەی نێرگز بەھۆی ھەژاری خێزانەکەیەوە، نەیتوانی بە ڕۆژ بچێتە قوتابخانە، بە ڕۆژ کاری دەکرد‌ و شەوان لە قوتابخانەی فەیسەڵییە دەیخوێند. ھەر لە لاوییەوە خولیای ھونەری گۆرانی و گۆرانیوتن بووە، و بۆ ئەم مەبەستەش ئامۆژگاری لە گۆرانی شاعیر وەرگرتووە.

لە سەرەتای ساڵانی شەستەکانی سەدەی ڕابردوو، لە ڕێگای قادر برسیی شاعیر‌ و شەماڵ سائیبەوە دەچێتە ڕادیۆی کوردیی بەغدا، پاش تاقیکردنەوەی، بەڵام ڕادیۆکە ڕازی نابن و وەری ناگرن. پاشان دێتەوە سلێمانی و لە ڕێی تیپی مۆسیقای مەولەوی‌ و تیپی مۆسیقای ھونەر‌ و وێژەی کوردییەوە، گۆرانییەکانی تۆمار دەکات‌، و لەناو کورددا دەناسرێت.[١]

کۆچی دوایی

[دەستکاری]

لە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٣ دوای ٥ ساڵ بەھۆی نەخۆشیی شێرپەنجەوە کۆچی دوایی کرد، و لە گردی سەیوان لە سلێمانی بە خاک سپێردرا.[٢]

نازناو

[دەستکاری]

نازناوی «نێرگز» لە نێرگزی دایکییەوە بۆی ماوەتەوە، و وەک ناوی ھونەری بەکاری ھێناوەتەوە؛ لەبەرئەوەی لە مناڵیدا دایکی ئەرکی بەخێوکردنی خۆی و ٦ مناڵی دیکەی لە ئەستۆدا بووە و توانیویەتی گەورەیان بکات.[١]

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. 1 2 «حەمەی نێرگز؛ وێڵی دوای نان!‌». www.knwe.org. لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی ئایاری ٢٠٢٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی نیسانی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  2. zer01 (٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٣). «حەمەی نێرگز کۆچی دوایی کرد». SCCI (بە کوردی). لە ٥ی نیسانی ٢٠٢٥ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە ژمارەیییەکان: authors list (بەستەر)